تێکەڵێکی سیحری لە ماوەی حەوت رۆژ کێشت دادەبەزێنێ

وا باوە کە بە راهێنان کێش دابەزێت، بەڵام بەرامبەر ئەم تێکەڵە سیحرییە پزیشکان سەرسامن، بەشێوەیەک کە لەماوەی تەنیا حەوت رۆژدا توانای دابەزاندنی نزیکەی (٧) پاوەند واتە نزیکەی دوو کیلۆ و نیو کێش دابەزاندنی هەیە.

بەپێی ئەزمون‌و توێژینەوەکان ئەم تێکەڵەیە چەورییەکان دەتوێنێتەوە، هەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری خواردنەوەی ئەم تێکەڵەیە دەکەن، بە تایبەتیش ئەوانەی کێشەی چەوری‌و قەڵەویان هەیە.

پێکهاتەکانی تێکەڵەکە:

١) دوو کەوچکی شێو لە هەنگوینی خۆماڵی (سروشتی).
٢) یەک کەوچکی شێو لە داسینی (cinnamon) هاڕدراو.
٣) ٢٥٠ میلی (یەک پەرداخ) لە ئاو.

ئامادەکردن:

سەرەتا پەداخە ئاوەکە دەکوڵێنین، دواتر یەک کەوچک دارسینی تێ دەکەین، جوان ئاوێتەیان دەکەین، ئینجا وازی لێ دێنین تا سارد دەبێتەوە. دوای ساردبوونەوە دوو کەوچکی هەنگوینی خۆماڵی تێ دەکەین، چونکە نابێ هەنگوین تێکەڵی ئاوی گەرم بکرێ بەڵکو دەبێ ئاوەکە سارد بووبێتەوە. ئینجا هەرسێ پێکهاتەکە جوان ئاوێتەی یەکتر دەکەین‌.

کات‌و شێوەی بەکارهێنان:

شەوانە پێش خەوتن تەنیا نیو پەرداخ لە گیراوەکە دەخۆیتەوە، واتە نابێ هیچ شتێکی تر دوای خواردنەوەی گیراوەکە بخۆیەوە. بەیانیانیش پێش خوارن نیو پەرداخەکەی تر دەخۆیتەوە‌و ماوەی نزیکەی چارەکێک چاوەڕێ دەکەیت ئینجا نان دەخۆیت.

ئەم کارە بە شێوەیەکی رێکوپێک بۆ ماوەی حەوت رۆژ دووبارە بکەوە، دوای ئەوەی ئەنجامی سەرسوڕهێنەر دەبینیت، بە شێوەیەک کە کێشت نزیکەی حەوت پاوەند دابەزیوە، خۆ ئەگەر بۆ دوو هەفتە ئەم کارە بکەیت ئەوا بە نسۆگەری نزیکەی پێنج کیلۆ کێشت دادەبەزێت.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموان

تێبینی: لە بابەتێکی تر تێکەڵەی دارسینی بۆ چارەسەرکردنی بیست نەخۆشی بڵاو دەکەینەوە، چاوەڕوان بن.

Print Friendly, PDF & Email