پزیشکێک چوو کوڕەکەی لەناو داعش بێنێتەوە، بزانە چی لێهاتووە؟

دوێنێ سێ خۆکوژی داعش پەلاماری فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتیان دا لە شاری ئەستەنبول. یەکێک لە رووداوەکان باوکێک بوو کە خەڵکی وڵاتی تونسەو پیشەی پزیشکی سەربازییە، کوڕەکەی چۆتە ریزی داعش لە سوریا، ئەویش بە نیازی هێنانەوەی کوڕە داعشەکەی سەفەری شاری ئەستەنبول دەکات بۆ ئەوەی لەوێوە بچێتە سوریاو کوڕەکەی بێنێتەوە، بەڵام خۆکوژە هاوڕێکانی کوڕی پزیشکەکە نەیانهێشت باوکەکە بە کوڕەکەی شاد بێتەوە چونکە بوونە هۆی ئەوەی کە باوکە پزیشکەکە ببێتە قوربانی تەقینەوە بەهێزەکەی ئەستەنبول.

رۆژنامەی گاردیان باس لەوە دەکات کە پزیشکێکی تونسی بەدوای کوڕە ونبووەکەیدا گەڕاوە لەناو داعش، بۆ ئەم مەبەستەش سەفەری ئەستونبولی کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی کە لە ئێوارەی (٢٠١٦/٦/٢٨) روویداو (٤١) کوژرا و زیاتر لە (٢٣٩) برینداری لێکەوتەوە، ئەو باوکە نەیتوانی بگاتەوە کوڕە داعشەکەی لە ناو خاکی سوریا.

هەواڵی بەرکەوتنی ئەو پزیشکە لە لایەن پۆلیسی تورکیا پشتڕاست کراوەتەوەو رایانگەیاندووە کە یەکێک بووە لەو کوژراوە (٤١) کەسانەی کە بەر تەقینەوە خۆکوژییەکە کەوتوون.

سەرچاوە: گاردیان

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە