ئاگارادری دەرمانێکی قڕکەری زیندەوەرو مێروو بن، نەخۆشی شێرپەنجە دروست دەکات

118

بەگوێرەی بەدواداچوونی لیژنه‌ پشکنەرە كشتوكاڵییه‌كانى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تی سلێمانی، دەرمانێکی قڕکەری مێروو کەوتۆتە بازاڕەکانی کوردستان کە لە دەرمانی (پایپه‌رماپین) دەردەهێندرێت‌و مەترسی بۆ سەر تەندروستی دروستکردووە.

بە پێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ماددەی پایپه‌رماپین به‌ دوو رێگا بەکاردەهێندرێ، رێگای ماڵ کە راتەوخۆ بۆ کوشتنی زەندەوەرو مێوستان بەکار دێت، رێگای تریش لەرێی ئەو سەوزەواتەی لە بازاڕەکاند دەکڕدرێ‌و ئەو دەرمانەی تێدا بەکار هاتووە.

هەواڵەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەو قڕکەرە هۆکارێکە بۆ نەخۆش شێرپەنجە، بۆ رێگرتنیش لە بڵاوبوونەوەو بەکارهێنان لیژنەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ کەوتوونەتە جموجۆڵی بۆ دەست بەسەداگرتن‌و قەدەغەکردنی ئەم دەرمانە مەترسیدارە ژەهراوییە.

 

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.