ئەمریکا ٣٦٤ میلیۆن دۆلار هاوكاری دارایی پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

جەنەڕال بەیکەر فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق رایدەگەیاند کە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەمبارەیەوە ئاماژەی بۆ بڕیارێکی كۆنگرێسی ئەمریكا کرد کە ئامادەکاری کراوە بۆ بەخشینی بڕی ٣٦٤ میلۆن دۆلار وەك هاوكاری دارایی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩/١١/٢٠١٧ وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، لەشاری هەولێر، پێشوازی فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و شاندێكی یاوەریان کرد. لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا جەنەڕال بەیکەر بە کەریم سنجاری راگەیاندووە کە ئەمریکا بە نیازە لە ٢٠١٨ یارمەتی دارایی هێزی پێشمەرگە بدات و لە پڕۆسەی پڕچەککردنیشینا بەردەەوام بێت.

لەو دانیشتنەدا، بەیکەر جەختی لە هاوکاریکردنی کوردستانێکی بەهێز کردۆتەوە، هاوکاتیش باسی لە دەستپێکردنی دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووە لە چوارچێوەی دەستوری عیراقی.

شایانی باسە وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندێکی پێشوویدا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمێکی بەهێز دەربڕیبوو لە عیراقێکی فیدڕالدا کە سەرجەم کیشەکان لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن.


Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە