کۆسرەت رەسول دەگەڕێتەوە کوردستان

کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی لە شاری سلێمانیەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەک لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا.

بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسول تا ئاستێکی باش جێگیر بووەو بە نیازە لە ماوەیەکی نزیکدا بگەڕێتەوە کوردستان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆسرەت رەسول بە نیشان پرێسی راگەیاند کە د. دارا پزیشکی یاوەری کۆسرەت رەسول دڵنیایی کە چاکبوونەوەو جێگیربوونەوەی دۆخی تەندروستی جێگری سکرتێری گشتی داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆسرەت رەسول دەگەڕێتەوە کوردستان و سەرلەنوێ دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

شایانی باسە بەرهەم ساڵح لە سەردانێکیدا بۆ بەرلینی ئەڵمانیا، کۆسرەت رەسولی بەسەرکردەوە.

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە