موچەی خانەنشینانی پێشمەرگەو شارستانی دابەش دەکرێ

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، هاوکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی ئەیلول، موچەی خانەنشینانی پێشمەرگەو شارەساتانیش دەبەش بکرێ.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە کە هەفتەی داهاتوو خشتەی موچەی مانگی ئەیلول ڕادەگەیەنرێت كە بە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و دابەشكردنی موچەی پێشمەرگەش هەفتەیەك دەخایەنێ.
بەگوێرەی زانیاریەكان كە لە سەرچاوەكەی وەزارەتی داراییەوە دەستكەوتووە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەر لە ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی ئەیلوول موچەی مانگی شوباتی خانەنشینانی پێشمەرگەو شارستانی دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێم بۆیە موچەی خانەنشینانی دابەش نەکردووە چونکە پارە تەواوی لەبەر دەستدا نەبووە، بەڵام دڵنیاییش دراوە کە هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی شوباتی پێشمەرگەو خانەنشینان دابەش دەکرێ.
Print Friendly, PDF & Email