تایمی ئەمریکی: ئایینی مەسیحی لە پاشەکشەیەکی ترسناکدایە

یەکێک لە شانازییەکانی ئەمریکا، مەزهەبی پڕۆتستانتی مەسیحییە، کە وەک رەوتێکی چاکسازی ئایینی تامەشای دەکەن، بەڵام وەک (Mary Eberstadt)ی نوسەرو شارەزا لە کاروباری ئایینی لە تایمی ئەمریکی باسی دەکات، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا کۆمەڵگەی ئەمریکی رووبەری ترسێکی گەورە بۆتەوە بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی کریستیانی رێکخراو، یاخود کریستیانی پابەند.

لە چوارچێوەی گەشەکردنی رەوتی سەکیولاریزم لە ئەمریکا، ئێبەرشتاد باس لە هەڵکشانی رێزەی بێبڕوایان دەکات، بەشێوەیەک کە دابەشی سەر دوو جۆر بوونە، جۆرێکیان باوەڕیان بە خواوەند نییە، جۆرێکی تریشیان هێشتا ساغ نەبوونەتەوەو نازانن، واتە (اللاادری)یەکان.

بەپێی توێژینەوەیەک، رێژەی سەدی ئەمریکییەکانی دەستنیشانکردووە دەربارەی باوەڕبوونیان بە ئایین‌و خواوەند، هەروەک باس لەو ئامارانەش دەکات کە لە ناوەندەکانی تۆماری فەرمی دامەزراوەکانی ئەمریکادا هەن دەربارەی تۆماری جۆری ئایین، بە شێوەیەک کە رێژەیەکی زۆر لە بێ ئایینەکان تۆمار کراوە، واتە بەرامبەر بە خانەی جۆری ئایین هیچ شتێکیان نەنوسیوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەو کەسانە بێ باوەڕن بەڵام بەشێوەیەکی نهێنی خۆیان هێشتۆتەوە نەوەک لەناو کۆمەڵگە یاخود لەسەر کارەکانیان کێشەیان بۆ دروست بکەن.

لە ئاماری ئەو توێژینەوەیەدا باس لە داکشانی رێژەی خواناسان (واتە ئەوانەی باوەڕیان بە خوا هەیە) دەکات کە لەساڵی (٢٠٠٧) نزیکەی (٧١٪) بووە، کەچی لە ساڵی (٢٠١٤) رێژەی خواناسان بە شێوەیەکی ترسناک هاتۆتە خوارەوە تا گەیشتۆتە نزیکەی (٦٣٪).

وەک مێژوونوسان باس دەکەن یەکێک لە گرفتە هەرە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ئەمریکی نەبوونی ئینتیمای مێژووییە، واتە رەچەڵەکی مێژووی، یاخود شارستانیەتی کۆن لەناو گەلی ئەمریکادا نییە بەهۆی ئەوەی کە لەرێی کۆچەوە ئەو کشوەرەیان ئاوەدان کردۆتەوە، بۆیە مەزهەبی پڕۆتستانتی مەسحیییان کردۆتە هاندەرێکی رۆحی‌و زیاتر لە هەر کۆمەڵگەیەکی رۆژائاوایی پێیەوە پابەندن، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە بێ باوەڕان رێژەیان لە هەڵکشاندایەو لادانی کۆمەڵاتیش بەو هۆیەوە پانتاییەکی فراوانی داگرتووە.

Print Friendly