رۆژنامەی گاردیان: ئیتر قسەکانی ئەردۆگان بەرامبەر کورد چیتر باوەڕیان پێناکرێ

رۆژنامەی (The Guardian)ی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا باسی لە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئەستەنبول کردووە، دەنوسێ کە گەلی تورکیا باجی هەڵەکانی ئەردۆگان دەدات کە کوێرانە پشتگیری رێکخراوی داعش دەکات.

رۆژنامەکە دەنوسێ کە ئیتر لەومەودوا چیتر ئەو سیاسەتەی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان کار ناکات کە هەر شتێک لە تورکیا روو بدات بیخاتە ئەستۆی کوردەوە. شایانی باسە پارساڵ لە (٢٠١٥/١٠/١١) کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری ئەستەنبول ئەنجامدرا کە (١٠٣) کوژراو و زیاتر لە (٢٥٠) برینداری لێکەوتەوە.

هەر لەمبارەیەشەوە بنالی یەلدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رێکخراوی داعشی تۆمەتبار کرد بەو کردەوە خۆکوژەیەی کە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئەستەنبول لە ئێوارەی (٢٠١٦/٦/٢٨) لە لایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدرا.

رۆژنامەکە جارێکی تتر هەڵوێستە شاراوەکانی تورکیا دەربارەی داعش دەوروژێنێتەوە کە چاوپۆشی لە کردەوەکانیان دەکەن، هەروەک باسیش لەوە دەکات کە تاکە کێشەی ئەردۆگان هەر ئەوەیە کورد لە هەر ئەگەرو رووداوێک تۆمەتبار بکات‌و کورد بە نەتەوەیەکی ترسناکتر بزانێ لە داعش لە کاتێکدا کە کورد دانیشتوی رەسەنی ئەو وڵاتەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە تکایە (The Guardian) کلیک بکەن.

 

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە