لویس سوارێز: وازهێنانی میسی شەرمەزارییە بۆ ئێمە

لویس سوارێز، یاریزانی هێڵی هێربردن لە تیمی ئیسپانی پێشبینی کشانەوەی لیۆدیل میسی ئەرجەتینی کرد لە یاری نێودەوڵەتی. لەمبارەیەشەوە میسی وازهێنانی خۆی راگەیاند دوای ئەوەی لە یاری کوبا ئەمریکا بەرامبەر بە چیللی بەرکلات دۆڕاندی.

سوارێز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی تێنفیڵد رایگەناد کە کشانەوەی میسی شەرمەزارییە بۆ یاری تۆپی بێ، بەڵام سوارێز بێهوا نەبوو لەوەی کە میسی جارێکی تر چاو بە بڕیارەکەی خۆیدا بخشێنێتەوەو رایگەیاند کە ئەوسا میسی لە بارێکی هەڵچوون دابووەو هەر کەسیش ئازادە لەوە بریاری خۆی بدات.

بەشێکی زۆری یاریزانانیش باس لەوە دەکەن کە هەر شتێک دەربارەی میسی بگوترێ، ئەو هەر بە باشترین یاریزان دەمێنێتەوە.

Print Friendly