نیشان پرێس دەقی دەستنووسی رێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی بڵاودەکاتەوە

فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی قه‌زای خورماتوو رێككه‌وتن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ٢٠١٦/٤/٢٧،به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی خورماتوو به‌رێوه‌چوو.

له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی خورماتوو رێككه‌وتوون و وه‌فده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌ رازیبووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌نێو خورماتوو، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هاتوونه‌ته‌ نێو شاره‌كه‌وه‌ بكشێنرێنه‌وه‌ و هێزی چه‌كدار له‌نێو شاره‌كه‌دا نه‌مێنێت.

هەروەها ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووانی هه‌ردوولا بكرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی شاره‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون سه‌رجه‌م رێگاكانی سه‌ر خورماتوو بكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ی كه‌ هه‌دوولا له‌سه‌ر رێككه‌وتوون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌بێت دۆسیه‌ی ئه‌منی خورماتوو راده‌ستی ئاسایش و پۆلیسی شاره‌كه‌ بكرێت، به‌ته‌نها پۆلیس و ئاسایش ئه‌منییه‌تی شاره‌كه‌ بپارێزن و هیچ حه‌شدێكی شه‌عبی و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌نێو شاره‌كه‌دا نه‌مێنێت و بۆیان نه‌بێت خه‌ڵك ده‌ستگیربكه‌ن.

ئەمەش دەقی دەستنووسی رێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی:

xwrmatw2

Print Friendly, PDF & Email