لە داهێنانی تۆڕێکی رووناکیدا؛ خێرایی ئێنتەرنێت سەد بەرابەر لە خێرایی “وای فای” زۆرتر دەبێت

تیمێکی ئەندازیاران لە ئیستوانیا توانیان بۆ یەکەمجار گەشە بە نمونەیەکی سەرکەوتووی تۆڕی لای فای “LiFi” بدەن کە خێراییەکی سەدجاری خێرایی ئێستای وای فای “WiFi” دەستەبەر دەکات.

سکای نیوز بڵاویکردەوە کە تیمێک بەناوی “فیلمینی” دەستیکرد بە جێبەجێکردنی تەکنۆلۆژیای لای فای لە شوێنە داخراو و دەزگا پیشەسازییەکان لە تالین پایەتختی ئیستوانیا.

بەپێی زانیارییەکان لای فای لە توانایدایە داتاکانی کۆمپیوتەر بە خێرایی یەک گیگابایت لە چرکەیەکدا بگوازێتەوە، ئەم خێراییەش یکسان دەبێت بە سەدجاری خێرایی ئێستای سیستمی وای فای بۆ گواستنەوەی داتاکان کە دەتواندرێ فیلمێکی ئێچ دی بە کواڵیتی بەرز لە ماوەی چەند چرکەیەک بگوازێتەوە ئاخود داونلۆد بکات.

بەگوێرەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکانی سەرۆکی جێبەجێکردنی کۆمپانیای “فیلمینی” کە بە “دیباک سۆلانی” ناسراوە، رایگەیاندووە کە ئەم تەکنۆلۆژیایە پشت بە گەیاندنە رووناکییە بینراوەکان “Visible Light Communication” دەبەستێت کە کورتکراوەکەی “VCL”ە.

شایانی باسە ئەگەر ئەم سیستەمە بە فراوانی بکەوێنە بازاڕ وەک چۆن ئێستا وای فای هەیە، ئەوا دەبێتە شۆڕشێکی گەورە لە گواستنەوەی داتای ئەلکترۆنی‌و بەشێکی هەرە زۆری گرفتەکانی ئێستای بەردەم گەیاندنەکان ناهێڵێ.
Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە