ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پڕۆژەی پەیڕەو بۆ کۆنگرەی داهاتوو ئامادە دەکات

دوای گەرمبوونی باسوخواسی ئەنجامدانی گۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە مانگە سەرەتاییەکانی ساڵی داهاتوو، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە گەرمی دەستی کردووە بە خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان و بڕیاریشە لە دانیشتنی داهاتوویاندا پڕۆژەی پەیڕەوی داهاتووی حزبەکەیان گفتوگۆ بکەن.

بەپێی هەندێ زانیاری سەرەتایی کە نیشان پرێس دەستی کەوتووە، لیژنەی باڵای پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کە پێشتر پێکهاتبوو، رەشنوسێکی ئامادە کردووە، سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی ناوەندی ئاشکرایکرد کە ئەم رەشنوسە هەمان ئەو پڕۆژەیە کە بە کۆی دەنگ لە ئەنجومەن تێپەڕیندراوەو رادەستی لیژنەکە کراوە.

بەپێی ناوەرۆکی پڕۆژەکە، یەکێتی لەسەر پیکەرو فۆڕمێکی نوێی حزبی دادەمەزرێتەوەو پارێزگاکانیش دەبنە خاوەن سەرکردایەتی خۆیان قەزاکانییش هاوشێوەی پارێزگاکان هەمان پەیکەربەندی رێکخراوەییان دەبێت.

جێی باسە، ئەم پڕۆژەیە، وەک سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە، ئەزمونێکی نوێیەو سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەپێی دابەشبونی جوگرافی رۆڵیان لە سەرکردایەتی داهاتووی حزبەکەیان دەبێت.

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە