فوئاد مەعسوم لە سلێمانییەوە: ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كارده‌هێنم

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی لە شاری سلێمانی رایگەیاند کە بەنیازی زنجیرەیەکی سەردانی مەیدانییە بۆ شارەکانی کوردستان.

لە لێدوانێکیشدا ئاشکرای کرد کە چەند پرسێک هەیە دەبێ بەزوویی چارەسەر بکرێن، لەوانەش دۆخی ئێستای یەکێتی، گرفتی کەرکوک و رێگاکانی چارەسەرکردنیان بابەتی سێیەمیش بریتییە لە دۆزینەوەی رێگاکانی چارەسرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی عیراق لە رێی گفتوگۆیەکی بنیاتنەرەوە.

مەعسوم پێیوایە کە تێکڕای ئەو بابەتانە پێکەوە بەستراون و په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، ئومێدیشی خواست بە هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، جەختیشی لەوە کردەوە کە هه‌وڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئەو كێشانە به‌كاردێنێ.

شایانی باسە ماوەیەکە سەرۆک کۆماری عیراق دوور لە چاوی کامێراکان و لە پشت پەردەکانەوە خەریکی گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دەربازکردنی دۆخە لەو چەقینەی تێی کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی نیشان پرێس، مەعسوم لە ماوەی هەفتەی رابردوو رووبەرووی چەند رەخنەیەک بۆتەوە بەهۆی بێدەنگ بوونیەوە بەرامبەر بەو سزایانەی بەسەر کوردەوە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە سەپێندراون، هەندێ سەرچاوەش چاوەڕێی کشانەوەی سەرۆک کۆماریان دەکرد لە عیراق، بەڵام ئەو ئامادە نەبووە دەست لەو پۆستە هەڵگرێ.

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە