مەحمود سەنگاوی: وەك سەركردایەتی یەكێتی پێنج ساڵە خەریكین ئەم حیزبە تێك دەدەین

11

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگەیاند ئەگەر جارێکی تر بچنەوە مەکتەبی سیاسی هەمان ئەو کارەساتانەی بەسەر یەکێتی هاتووە دووبارە دەبنەوە. ئەم لێدوانەی سەنگاوی لە میانی وتارێکدا بوو کە لە کۆنفرانسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان پێشکەشی کرد.

مەحمود سەنگاوی رایگەیاند:”هەندێك برادەر گوێمان لێیە دەڵێن دەبێت لەماوەی یەك مانگدا كۆنگرە ببەسرێت، كە ئێمە وەك سەركردایەتی یەكێتی پێنج ساڵە خەریكین ئەم حیزبە تێك دەدەین، ئایا بەیەك مانگ چاك دەكرێتەوە؟”. ئەم رەخەشی لەو دەنگانە بوو لە ماوەی مانگێکە بەرز کراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، لە پێش هەموشیان ئەنجومەنی ناوەندی ئەم حزبە رایگەیاندبوو کە دەبێ لە ماوەی مانگی شوباتی ٢٠١٨دا کۆنگرەی ئاسایی ببەسترێ.

مەحمود سەنگاوی دەڵێ:”ئێمە دەموچاوێكی ڕزیوین ناتوانین سەركردایەتی ئەم حیزبە گەورەیە بكەین، ئەوانەی دەڵین با كۆنگرە لە یەكمانگدا بكرێت دەیانەوێت دیسان دەموچاوە ڕزیوەكان‌و دزەكانی نەوت ببنەوە بەسەركردایەتی یەكێتی، كە لەبری ئەوەی ئاگایان لە بنەماڵەی شەهیدان‌و پێشمەرگە و ڕێكخستنە دێرینەكان بێت هەر خەریركی گیرفان پڕ كردنی خۆیانن”.

شایانی باسە ماوەیەکە سەرکردایەتی یەکێتی توشی گرفتێکی گەورە هاتۆتەوەو مەکتەبی سیاسی بە دەنگدان هەڵوەشاندۆتەوە بەڵام تا ئێستا نەبۆتە بڕیاری کۆتایی، چاوەڕێش دەکرێ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ یاخود دەرفەتێک بدرێتەوە ئەندامانی پێشوتری مەکتەبی سیاسی بۆ بەردەوام بوونیان لە ئەرکەکانیان تا کۆنگرەی داهاتوو.

هەندێک کەس پاش هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی دیسانەوە دەیانەوێت…

کۆنفراسی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵەبجە :-هەندێک برادەر گوێمان لێیە دەڵێن دەبێت لە ماوەیی یەک مانگدا کۆنگرە ببەسرێت، ئێمە وەک سەرکردایەتی یەکێتی پێنج ساڵە خەریکین ئەم حزبە تێک دەدەین، ئایا بە یەک مانگ چاک دەکرێتەوە؟ ئێمە دەموچاوێکی ڕزیوین ناتوانیین سەرکردایەتی ئەم حزبە گەورەیە بکەین. ئەوانەی دەڵین با کۆنگرە لە یەکمانگدا بکرێت دەیانەوێت دیسان دەموچاوە ڕزیوەکان و دزەکانی نەوت ببنەوە بە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە لەبری ئەوەی ئاگایان لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و ڕێکخستنە دێرینەکان بێت هەر خەریرکی گیرفان پڕ کردنی خۆیانن. من پێم وایە گەر ئێمەمانان جارێکی تر ببینەوە بە مەکتەبی سیاسی ئەوا کارەساتەکانی پێشوو بەسەر یەکێتیدا دەهێنینەوە، بۆیە دەبێت گۆڕانکری بکرێت لە ناو یەکێتیدا.

Posted by ‎Mahmoud Sangawi , مەحمود سەنگاوی‎ on Friday, November 24, 2017

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.