کوژراوانی مزگەوتێک لە باکوری سینای وڵاتی میسر گەیشتە ٢٣٥ کەس

زیاتر لە ٢٥٣ کوژراو و دەیان بریندار لە پەلامارێکی چەکدارانەی سەر مزگەوتێک لە باکوری سینا لە وڵاتی میسر کەوتەوە. بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ هەینی ٢٤/١١/٢٠١٧ ئاژانسە فەرمییەکانی میسر بڵاویان کردەوە کە هێرشێکی تێرۆریستی کرایە سەر مزگەوتێک لە باکوری سینا و سەدان برینداور کوژراوی لێکەوتەوە.

لە نێوان کوژراوانی پەلامارە تێرۆریستییەکەدا کەسانی سەر بە سوپای میسریشی تێدایە، بەڵام بە گوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەکانی میسر زۆربەری قوربانیان لە کەسانی سیڤیل و هاوڵاتیانن.

رووداوەکە لە زنیک گوندی (الروضة) روویداوە کە ٤٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری (عریش)ی ناوەندی پارێزگا دوورە.

پەلامارە سەرەتا لە رێی تەقینەوە بووە، دواتر زنجیرەیەک هێرشی چەکداریش کراوە. ئاژانسەکانی هەواڵیش باس لەوە دەکەن کە تێرۆریستان بە چوار ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ چواردەوری مزگەوتەکەیان داوەو تەقەیان لە نوێژخوانان کردووە.

شایانی باسە هێزێکی زۆری سوپای میسر بەرەو پارێزگاکە بەڕیکراوەو دەستیان بە کێوماڵی دەشتاییەکانی شارەکە کردووە بۆ رێگرتن لە راکردنی پەلاماردەرانی رووداوەکە، هەروەک هاتوچۆی ئەو شارەش بۆ ماوەیەل راگیراوە.

شایانی باسە ماوەیەکە هێزەکانی میسر هەوڵی لەناو بردنی چەند گروپێک دان کە لەو شارەدا سەریان هەڵداوە، لە نێوانیشیاندا رێکخراوی (أنصار بيت المقدس)ی سەر بە رێکخراوی داعش.

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە