مۆرینهۆ لە چێڵسی دەمێنێتەوە

خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نیازی هه‌بێت ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و مانه‌وه‌ی خۆی به‌ بڕیاری رۆمان ئه‌برامۆڤیچه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كات.
مۆرینهۆ له‌باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت “له‌وانه‌یه‌ من راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی دیكه‌ بكه‌م، به‌ڵام من چێڵسیم خۆش ده‌وێت، من له‌ ژێر بڕیاری ئه‌برامۆڤیچ دام، من تاكو ئه‌برامۆڤیچ پێم ده‌لێت كه‌ نه‌مێنمه‌وه‌، من هه‌ر له‌ چێڵسی ده‌مێنمه‌وه‌، زه‌حمه‌ته‌ به‌مزووانه‌ من ئێره‌ به‌جێبهێڵم”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌ دوو هێنده‌ی مووچه‌كه‌ی خۆمه‌وه‌ بمكاته‌ راهێنه‌ری خۆی، ئه‌وا هیچ هه‌لێك نییه‌ و من هه‌ر لێره‌ ده‌مێنمه‌وه‌”.

Print Friendly, PDF & Email