شانازییه‌ بچووكه‌كان

+ به‌ناوی مه‌سئولێكه‌وه‌ ناو نرابیت.

+ وه‌ختی خۆی‌، هه‌موو جارێ، له‌مه‌كته‌ب تۆ خۆت كوتابێ‌و نه‌گریابیت.

+ له‌عه‌سكه‌رییا به‌دوو به‌ره‌ هه‌نگوین‌و گوێزو خه‌نه‌ ئیجازه‌ت له‌ئامره‌كه‌ وه‌رگرتبێ.

+ دكتۆر پێی‌ گوتبیت ئه‌بێ عه‌مه‌لیات بكه‌یت‌و نه‌تكردووه‌.

+ له‌شانۆگه‌رییه‌كدا به‌شداربووبیت‌و ده‌وری حیمایه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌رت بینیبێت.

+ له‌هه‌شتاكاندا به‌دزییه‌وه‌ چووبیت بۆ یاخسه‌مه‌رو سه‌رگه‌ڵو.

+ زیاد له‌جارێك له‌به‌رنامه‌ی گه‌رماوگه‌رم ده‌ركه‌وتبیت.

+ له‌قورعه‌دا ئوتویه‌كت بۆ ده‌رچووبێت یان به‌یه‌ك ره‌قه‌م سوتابیت.

+ له‌كۆڕه‌وه‌كه‌دا ره‌سمت له‌گه‌ڵ ماملێ‌و شاروخیدا گرتبێت.

+ تائێستا له‌ڕێگه‌ی تاسڵوجه‌ نه‌كه‌وتبیته‌ كامێرای مروره‌وه‌.

+ هه‌رگیز فیت په‌مپت نه‌وه‌ستابێت.

+ له‌مه‌كته‌ب چل‌و نۆیان بۆ نه‌كردبیت به‌په‌نجا.

+ به‌ته‌كلیفی ماڵه‌وه‌ جگه‌ره‌ت ته‌رك كردبێ.

+ له‌سه‌ره‌ی به‌نزینخانه‌، هه‌ر دوای تۆ به‌نزین نه‌مابێت.

+ به‌زۆریش نه‌یانتوانیبێ بتكه‌ن به‌جه‌یشی شه‌عبی.

+ هه‌م ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بیت هه‌م هی هونه‌رمه‌ندان.

+ شیعرت بۆ كۆبانی نووسیبێت.

+ خانووه‌كه‌ی ته‌نیشتتان روكن بێت.

+ تائێستا عه‌رزت وه‌رنه‌گرتبێت.

+ رۆژی‌ حه‌وتی سێ له‌فولكه‌ی ده‌ستاڕه‌كه‌ بینرابیت.

Print Friendly, PDF & Email