عیبادی بۆ ئەمریکا: ئەم کارەتان هەڵەیە و سەرکەوتوو نابێت

لە نوێترین کاردانەوەی گۆڕانکارییەکانی کۆنگرێس بەرامبەر رووداوەکانی عیراق و هەوڵدان بۆ دەرکردنی چەند یاسایەک و بە تێرۆریست ناسینی هەندێ سەرکردەی دیاری هێزەکانی حەشدی شەعبی، حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە نوسینێکی کورتدا لە فەیسبووکی فەرمی خۆی رایگەیاند کە: کۆنگرێس دەنگی بۆ بە تێرۆریست ناساندنی هەندێ ناو نەدا کە شەڕیان دژی داعش کردووە.

لە درێژەی نوسینەکەیدا عیبادی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم رێکارانەی ئەمریکا لە کاتێکی نەگونجاودا ئەنجام دەدرێن و پێمانوانییە سەرکەوتوو بێت. ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە ئەمە بەشێکە لە ململانێی ناوخۆیی ئەمریکا.

شایانی باسە هەندێ زانیاری سەرەتایی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دزەیان کردووە کە هەندێ لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا خراونەتە چاودێریکردن، هەندێ دەنگۆش هەیە کە بەشێکیان لە ماڵەکانیانیاندا دەست بەسەر کرابن، لەوانەش: قەیس خەزعەلی، مەهدی موهەندیس، هادی عامری، موقتەدا سەدر و تەنانەت ناوی مالیکیش هاتووە کە خراوەتە ژێر چاودێری وردەوەو ناتوانێ لە ماڵ بێتە دەرەوە.

Print Friendly, PDF & Email