ڤیدیۆ.. کلاسیکۆ بەشکستێکی گەورە بۆ ریاڵییەکان کۆتایی هات

دوای ئەوەی یاری کلاسیکۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ لە ٢٠١٥/١١/٢١ کاتژمێر ٢٠:١٥ خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، کەتەلۆنییەکان بە ئەنجامی ٤-٠ بردیانەوە، کە ئەمەش بە یەکێک لە شکستە گەورەکان بۆ ریاڵییەکان ئەنجام دەدرێت و دەنگۆی ئەوە لەنێو رۆژنامە ئیسپانییەکاندا بڵاوبۆتەوە کە ئەم شکستە دەبێتە هۆی گۆڕینی راهێنەری ریال مەدرید.
ئەم یارییە لە خولی لالیگای ئیسپانی ئەنجامدراو بەم بردنەوەیەی بەرشەلۆنەش لە پلەی یەکەمدا مایەوەو بە جیاوازی ٦ خاڵ.

Print Friendly