کوردستان، ئەو وڵاتەی سیاسەتی پارتایەتی دەکات نەک نەتەوایەتی

بڕوا خۆشناو |

|بەشی یەکەم |

کەم و زۆرمان دەزانین لە وڵاتی ئێمەدا دەمێکە سیاسەت و فرە لایەنی بە شێوازێكی دواکەوتوانە هاتۆتە نێو مەیدانی بەرگری نیشتمانی و چووەتە نێو ناخی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەکەی کوردستان بۆیە بە درێژایی ئەو ماوەیە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵ دەبێت سیاسەت و حیزب و ئەحزابی سیاسی لە کوردستان سەری هەڵداوە ئەم وڵاتە کەوتۆتە بەر شاڵاوێکی خۆنەتەوەکوژی کە زەرە و زیانەکانی بە هەموو لایەنکانی ژیانی تاکی کورددا شاکاوەتەوە ، بۆیە لەو ماوەیەشدا چەندین شەڕی براکوژی ڕوویداوە و چەندین جاریش بۆ شکاندنی لایەنی بەرامبەر لایەنەکەیتر پەنای بردۆتە بەر جاشایەتی و چۆتە بەرەی دوژمن .
بۆیە لە ئێستا زۆر بە زەقی وەدیاردەکوێ کە پەتای خراپ بەکارهێنانی پارتایەتی لەلایەن تاکی کورد گەیشتۆتە لوتکەی بێ رەوشتی لە بەرامبەر نەتەوە و خاکدا و پەلی هاویشتۆتە نێو هەموو کایەکانی ژیان و ئەوەندەی نەماوە پرسی نەتەوەیی لە بیربکرێ و خەباتی پرسی سیاسی بۆ پارتە سەقەتەکانی کوردستان بکرێ و کە کراویشە .
بۆیە لەم نووسینەدا گرنگی بە لایەنی پەروەردەیی تاکی کورد دەدەین و هەموو ئەو خالانە باس دەکەین کە لە ئێستادا تاکی کورد بە قەیرانێکی زۆر ترسناکی بیر و هزر و ڕۆشنبیریەتدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی تێکەڵکردنی گشت بوارەکانی پەروەردەیی لە قۆناغی سەرەتاییەوە بە سیاسەت و ڕاهێنان پێکردنی لەسەر بە حزبی بوون نەک نەتەوەیی بوون .
ئەوەی وەک بەڵگە بۆ ئەم دێرەی سەرەوە هەیە ئەم سروودە حیزبیەیە کە سالانی (١٩٩٦ – ٢٠٠٣) لە شاری هەولێر و لە نێو حەرەمی خوێندنگەکاندا بە دەنگی خوێندکاران دەگوترایەوە ( هاتین لەگەڵ کازیوەی دەمەو بەیانا ) ی پارتی لە ژیر ناوچەی زەرد و
ئەم دێرەش ( مەشخەلانی شۆڕشی نوێێ ئەم جارە ) وەک بەڵگەیەک لە دوای شەڕی براکوژی لە شاری سلێمانی و لە ژێر دەستەڵاتی یەکێتی لە نێو حەرەمی خوێندنگەکاندا بە دەنگی خوێندکاران دەگوترایەوە .
ئەلحان لە کوردستان جۆرێکیتری جێبەجێکردنی پڕۆژەی بە زۆر بە سیاسی کردنی خوێندکاران لەلایەن پارتە سیاسیەکان جێبەجێ دەکرێت .
ئەویش کردنەوەی بارەگای حیزبیە لە نێو خوێندنگەکاندا بە ناوی خوازرا و لە ژێر دروشمی بەرگریکردن لە خوێندکاران بەڵام لە پاڵ ئەم بەرگریکردنەدا ویژدانی خوێندکاران دەکڕن دەیانکەن بە حیزبی و سیخوڕیان پێ دەکەن لەسەر ئەم خوێندکارانەی کە نایەنەوێ حیزبی بن و دووبارە نەوەی خوێندەواری نوێ توشی ئەم نەخۆسیە کوشندەیە دەکەنەوە کە لە پێشوتردا هەمان چارەنوس رووبەڕووی خوێندکاری کورد بۆتەوە و دیسانەوە نەوەیەکی بیر و هزر بەتالمان بۆ بەرهەم دێنن.

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت بنوسە

نوسینی کۆمێنت

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *