کورد قوربانیدە رى یەکەم و پشتگوێخراوى یەکەم؟؟؟؟

هەژار نامیق |
کورد لە و کاتەوەى کە دروست بووە و تۆوى لە سەر زەوى بڵاو بووەتەوە هەمیشە لە پێشەوە بووە بۆ قوربانیدان و بەرخۆدان هەندێک جار لە پێناو پاراستنى خۆى و هەندێک جار لە پێناو پاراستنى کەسانى ستەم لێکراوە و ستەمدیدە بەڵا م بە داخەوە هەر جارێک کە هاوکارى کەسانێکمان کردبێت لە کۆتایدا وەک دەڵێن بوونەتەوە بە سەرەخۆرەمان و کەوتوونەتەوە گیانى خۆمان بەڵام چەندین جار هەمان شتمان دووبارە و دووبارە کردوەتەوە و هەمیشە بە قسەى باق و بریقەدار و بۆنخۆش هەڵخەڵەتێنراوین ، بە داخەوە ئێمە هەمیشە لە سادەیى و دڵسافى خۆمان تووشى هەڵە دووبارەکان دەبینەوە ..
لە ڕزگار کردنى عێراق ساڵى 2003 تاکە هاوپەیمان و هاوکار و یاریدەدرى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى کورد و پێشمەرگەکانى کورد بوون کە شان بە شانى ئەوان دەجەنکان بێگومان ئەو جەنگە لە پێناو ڕزگار بوون بوون لە دیکتاتۆرێک کە ماوەى زیاتر لە چارەکە سەدەیەک دژایەتى کوردى کرد هەر لە ئەنفال کردن و کیمیاباران کردنى هەڵەبجە …هتد جارێکى تر لە کاتى هاتنى داعش و ڕاکردنى سوپاى عێراق ئەوەى تەنها بەرگرى ئەکرد هێزەکانى پێشمەرگە بوون بە کەمترین چەکى بەرگریەوە بەڵام توانیان کە زۆر سەربەرزانەوە لە جەنگەکەیان دەرچن و تائێستاش بەردەوامن لە بەرگرى کردن ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشمەرگە لە برى جیهان شەڕدەکات بەڵام ئەوەى پشتگوێخراوە تەنها کوردەو قسەى باق و بریقەدارو ڕۆمانسیەتى هیچ کاریگەریەکى ئەوتۆی نیە و زۆرمان بیستووە و زۆر زیاتریش ئەبیستین ، ئێمە دەجەنگاین بەڵام لە کاتی پێکهێنانى حکومەتى عێراق ئێمە پشتگوێ خراین بە کەمترین پشک ڕازیان کردین ، کەمترین وەزیرمان بەرکەوت ئەمە لە کاتێکدا بوو کە پێشتر زۆر زیاترمان هەبوو، لە 2003 هەمان شتمان تووش بوو کە بە کەمترین پشک دەرچووین لە ئێستاشدا تەنها قسەى سەر زارەکى و ڕووکەش دەبیستین نە زیاتر ، زۆر جار ئێمە سنگى خۆمان کردووەتە قەڵغان بەڵام لە پشتەوە لە پێشەوە لێمان دراوە ئەوەتا ئێمە نەوت و گاز بۆ تورکیا دابین ئەکەین بەڵام ئەوان بە گەریلا سەربەرزەکانمان دەڵێن جیاوازیان نیە لە گەڵ چەتەکانى داعش…هتد
لە کۆتایدا داواکارم لە هەموو لایەنە سیاسیەکان بە هەموو سەرکردەکانمان لە هەر چوار پارچەکەى کوردستان کە دەست لە ناو دەستى یەک بنێن کوردستانێکى گەورە و جوان و ڕازاوە دروست بکەن گرنگ نیە کوێ دەبێتە پایتەخت و کێ دەبێتە سەرۆک ! گرنگ ئەوەیە هەمووان لە ژێر یەک ئاڵا بین کە ئەویش ئاڵاى پیرۆزى کوردستانە ، خاوەن زمانێکى کوردی بین بە هەموو لەهجەکانیەوە با چیتر لە ناوخۆمان لە پێناو بەرژەوەندیەکى کەم یەک نەخنکێنین و یەک نەتاسێنین چیتر با قوربانیدانەکانمان بە فیڕۆ نەڕوات و ئێمە بیکەین و کەسانى تر بیخۆن ، با نەبینە سورى بەر لەشکر و کەسانى تر بەسەرمان تێپەڕێن ، با بە قسەى ڕۆمانسى هەڵنەخەڵەتێن ، هەرکەس ووتى چۆنى بڵێن دۆستمانە ، هاوکارى زۆر کەسمان کرد بەڵام دواتر دەستیان بڕینەوە ، دەرگامان لە زۆر کەس کردەوە بەڵام دواتر لەو دەرگایە کردینیانە دەرەوە ….

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت بنوسە

نوسینی کۆمێنت

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *