میسی بەدوای ئەم منداڵە عیراقییەدا دەگەڕێت!!

رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى نزیک لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى، سەرسامى خۆى بە وێنەى منداڵێکى عێراقى دەربڕیوە، کە درێسێکى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى پۆشیوە لە کیسى نایلۆن دروست کراوە.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە لەگەڵ بونى شەڕ و هەژارى لە عێراقدا، منداڵێک کیسێکى نایلۆنى پۆشیوە و ناوى میسى و ژمارە ١٠ى لەسەر نوسیوە، هاوشێوەى درێسى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین.
رۆژنامەکە رونیکردووەتەوە هەژارى لە عێراقدا نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەو منداڵەدا بۆ دەربڕینى خۆشەویستى خۆى بۆ لیۆنێل میسى خاوەنى پێنج خەڵاتى تۆپى ئاڵتون.
هەر دواى بینینى وێنەکە، لیۆنێل میسى لە پێگەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردەوە و دەڵێت “بەدواى ئەو منداڵەدا بگەڕێن، میسى دەیەوێت شتێکى تایبەتى پێ ببەخشێت”.

Print Friendly, PDF & Email