مۆرینیۆ: یەکەمجارە لەئەرکى راهێنەرایەتى یانەیەک دووربخرێمەوە و هەمیشە خۆم دەستم لەکارکێشاوەتەوە

خۆزێ مۆرینیۆ پاش دورخستنەوەى لە راهێنەرایەتى چێڵسی دووپاتى کردەوە لە ئینگلتەرا دەمێنێتەوە و بەزوترین کات دەبێتە راهێنەرى یانەیەکى تر.
لەبەیاننانەمەکدا خۆزێ مۆرینیۆى راهێنەرى لەکارلابراوى یانەى چێڵسی ئینگلیزى ئاشکراى کرد، بۆیەکەمجارە لەئەرکى راهێنەرایەتى یانەیەک دوردەخرێتەوە و هەمیشە خۆى دەستى لەکارکێشاوەتەوە.
وتیشی لەلەندەن دەمێنمەوە و ئەندامانى خێزانەکەم حەزبەژیانى ئێرە دەکەن، راشی گەیاند بەهیچ شێوەیەک پێویستى بە پشوو نیە و لەزوترین کاتدا ئەرکى راهێنەرایەتى یانەیەکى تر وەردەگرێت.
هیواشی خواست چێڵسی ئەنجامى باش بەدەست بهێنێت و هاورێکانى لەیانەکە بتوانن سەرکەوتن بۆ یانەکەى پێشووى بەدەست بهێنن.
مۆرینۆى پێش چەند رۆژێک لەلایەن ئیدارەى چێڵسی ئینگلیزیەوە دوورخرایەوە و پێشبینیش دەرکێت هەر لە ئینگلتەرا پۆستى راهێنەرایەتى یانەیەکى بەهێز وەربگرێت.

Print Friendly, PDF & Email