ئەو نەخۆشیانەی خانمان دەکوژێت

توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ گرنگترین هۆكاری مردنی ژنان، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و شێرپه‌نجه‌ و خه‌مۆكی و شێرپه‌نجه‌ی پێست و ملانۆم و شه‌كره‌ی جۆری 2.

 1ـ نه‌خۆشی دڵ: سه‌ره‌كی ترین هۆكاری مردنی ژنان و پیاوانه‌. ژنان ده‌توانن به‌ هاوسه‌نگی و رێكخستنی سیستمی ژیانیان و ئه‌نجامدانی وه‌رزش تا راده‌یه‌ك له‌م نه‌خۆشیه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌.

2ـ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك:

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ باوترین نه‌خۆشی ژنانه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌. پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ دابه‌زاندنی كێش و خواردنی پرۆتینه‌كان و وه‌رزش كردن و جگه‌ره‌ نه‌كێشان رێگه‌ له‌م نه‌خۆشیه‌ بگرن.

 3ـ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ به‌هۆی لاوازی سیستمی به‌رگری تووشی ده‌بن، وه‌ك نه‌خۆشی په‌ككه‌و‌ته‌یی ده‌ماره‌كان و شه‌كره‌ی جۆری 1 لوپۆپۆس له‌ ژناندا روو ده‌دات.

4ـ پووكانه‌وه‌ی ئێسك: ئه‌م نه‌خۆشیه‌ دوای 50 ساڵی له‌ناو هه‌ردوو ره‌گه‌زدا روو ده‌دات. ئازاری پشت و كورت بوونه‌وه‌ی باڵا و شكانی ئێسك له‌مجۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ن.

 5ـ شه‌كره‌ی جۆری 2: به‌هۆ ده‌ردانی هۆرمونی ئه‌نسۆلین روو ده‌دات كه‌ قه‌ڵه‌وی هۆكاری سه‌ره‌كییه‌.

6ـ په‌ستانی خوێن:

به‌ كۆنترۆڵ كردنی په‌ستانی خوێن ده‌توانن رێگه‌ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی بگرن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رابردووی بۆماوه‌ییان هه‌یه‌. ژانه‌ سه‌ر و هیلاكی و كێشه‌ی بینایی و ئازاری سینگ و هه‌ناسه‌نگی له‌ نیشانه‌كانیه‌تی.

7ـ خه‌مۆكی: هیلاكی و بێ هێزی و بێ خه‌وی و هه‌ستیار بوون و ئاره‌زوی خواردن یان نه‌بوونی ئاره‌زوی خواردن له‌ نیشانه‌كانی خۆمه‌كین.

 8ـ زه‌هایمه‌ر: لاوازی بیر كردنه‌وه‌ و شی كردنه‌وه‌ و بیر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن.

 9ـ بێ هیوایی: ئه‌و قۆناغه‌ی له‌ ژناندا روو ده‌دات و له‌م كاته‌دا گۆڕانكاری له‌ هێلكه‌دان روو ده‌دات.

Print Friendly, PDF & Email