خانمان دەبێت لەهاویندا ئەمانە جێبەجێبکەن

وه‌رزی هاوین به‌هۆی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر روخساری خانمان داده‌نێت، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی روخسارتان له‌ تیشكی خۆر بپارێزن:

1ـ لێدانی كرێمی دژه‌ خۆر:

ئه‌گه‌ر پله‌ی هه‌واش به‌رز نه‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ كرێمی دژه‌ خۆر به‌كار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی روخسارتان له‌ تیشكی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بپارێزێت.

2ـ به‌كارهێنانی كرێمی شێدار كه‌ره‌وه‌ به‌ر له‌ پێ كردنی پێڵاو:

پێویسته‌ خانمان گرنگی قاچه‌كانیان بده‌ن به‌ تایبه‌تی له‌ وه‌رزی به‌هار، ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر تیشكی خۆر.

 3ـ به‌ر له‌ به‌كارهێنانی كرێمی سپیاو، كه‌رێمی پاراستنی روخسار بۆ هاوین به‌كار بێنن، كه‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی روخسار.

 4ـ نابێت زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانی ئارایشی برۆنزه‌ییدا، پێویسته‌ به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م به‌كاری بێنن.

5ـ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئارایشی تۆخ، چونكه‌ ئه‌م ره‌نگانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رزی پایز و زستان.

6ـ خواردانه‌وه‌ی ئاو به‌ رێژه‌ی باش:

خواردنه‌وه‌ی ئاو جوانی پێست و روخسار ده‌پارێزێت.

nrt

Print Friendly

کۆمێنت بنوسە

نوسینی کۆمێنت

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *