ئابوریناسێک: نه‌مانی پاره‌ی كاش له‌ عیراق هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌

شاره‌زایه‌كی ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌وبوونی پاره‌ (سیوله‌ نقد)ی له‌ عیراق راست نییه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. خالید حه‌یده‌ر ئابوریناس و مامۆستای زانكۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ 18-2-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌ عیراقیه‌(سیوله‌ نقدیه‌) ی كه‌ له‌ناو عیراقدا هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 30 ترلیۆن دیناره‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ناوبازاڕی ناوخۆی وڵاتدا ده‌وران ده‌كات، بۆیه‌ حكومه‌ت كه‌ له‌ رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ پاره‌ی به‌ دۆلار ده‌ست ده‌كه‌وێت ، دواتر ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ناوخۆدا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كات و ده‌یكاته‌ دیناری عیراقی، ئه‌و كات به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆلاره‌ پاره‌ی عیراقی ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌و پاره‌یه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌فه‌قاته‌كانی وه‌به‌رهێنان و خه‌رجییه‌كانی تر دابین ده‌كات.

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراقیش داهاتی سه‌ركی وڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت و ته‌نها ده‌ست كه‌وتنی پاره‌ی هه‌رێم و به‌غدا ته‌نها فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌یه‌ كه‌ ده‌یفرۆشێت، به‌یه‌ ده‌بێت هه‌ر له‌رێگه‌ی قرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ چاوه‌ڕێی داهات بكه‌ین له‌ئێستاشدا نرخی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و زۆر دابه‌زیوه‌ دابه‌زینیشی كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر داهاتی گشتی و كه‌می ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ دۆلاره‌و له‌ رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، ده‌توانێت له‌ناوخۆدا به‌ پاره‌ی عیراقی (سیوله‌ نقد)ی عیراقی كه‌ دیناره‌ بیگۆڕێته‌وه‌و پاره‌ی عیراقی ده‌ست بكه‌وێت .

د. خالید راشیگه‌یاند: كاتێك به‌غدا ده‌ڵێت پاره‌ی عیراقی نییه‌ (سیوله‌ نقدیه‌) ی نییه‌ ئه‌وه‌ راست نییه‌ ئه‌و پاره‌ی عیراقییه‌ (سیوله‌ نقدیه‌) له‌ بازاڕی عیراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌ له‌ ئێستادا حكومه‌تی عیراق پاره‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و پڕه‌ نه‌وتانه‌ی كه‌ عیراق فرۆشتویه‌تی پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست كه‌وتووه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 شه‌وه‌ بیگری، بۆیه‌ ده‌توانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌ دۆلاره‌ی كه‌ له‌ فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌ستی كه‌وتوه‌هه‌رله‌ناوخۆدا بیگۆڕێت به‌ دینارری عیراقی و ئه‌و كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خه‌رجییه‌كانی تری لێ بدات.

Print Friendly