د. فوئاد مەعسوم: دەبێ کڕنۆش بۆ پێشمەرگە ببەین

سەرۆک کۆماری عیراق د. فوئاد مەعسوم لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (KNN)ی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان ستایشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە شێوەیەک کە دەڵێ: “دەبێ هەموومان کڕنۆش بۆ پێشمەرگە بەرین”.

لەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆک کۆمار تیشک دەخاتە سەر ئەو ئازایەتییەی کە پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش‌و تیرۆریستاندا نواندوویانە، بەشێوەیەک وەسفی پێشمەرگە دەکات کە دەڵێ بۆتە رمزێک‌و دەبێ کڕنۆشی بۆ ببرێ.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا د. فوئاد مەعسوم جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆخی یەکێتی بەرەو باشبوون دەچێت‌و دووچاری لێکترازان نابێت.

بڕیارە چآوپێەوتنی سەرۆک کۆمار رۆژی شەممەی داهاتوو سەعات نۆی شەو لە کەناڵی کەی ئێن ئێن پەخش بکرێ.

Print Friendly, PDF & Email