تۆنی بلێر: مالیکی هەلی بونیاتنانەوەی دەوڵەتی عیراقی یەکگرتووی لەدەستدا

نیشان پرێس | تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە وەڵامی ئەو رەخنانەی ئاراستەی کرابوون دەربارەی رووداوەکانی ئێستای عیراق‌و بەستنەوەیان بە داگیرکردنی ئەو وڵاتە لە لایەن هێزە هاوپەیمانەکان، رایگەیاند کە ئەمە شکستهێنانی رۆژئاوایە لە چارەسەرکردنی کێشەی سوریا نەک داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمریکاو بەریتانیا.

بلێر لە وتارێکی درێژدا کە لە پێگەی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، سەرکۆنەی دەمارگیری تایفیانەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات‌و دەلێ: “مالیکی هەلی لە بونیاتنانی عیراقی یەکگرتووی لەدەستدا”.

بلێر باسیش لەوە دەکات کە قەیران‌ە ململانێی سوریا رێی بۆ چالاکوانە ئیسلامییەکان خۆشکرد بۆ ئەوەی دەست بەسەر هەندێ ناوچەی باکوری عیراقدا بگرن، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەو گروپانە جۆرە شارەزاییەکیان لەشەڕکردن بەدرێژایی سنورەکان بەدەستهێناوە.

بلێر باس لەوە دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە توندڕەوانەی سوریاو عیراق دەکات‌و دەڵێ: “دەبێ بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیهو رەزامەندی ئەوان رووبەروویان بینەوە”، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ لێدانی هێزەکانی داعش.

بلیر داوا دەکات کە هەموو لایەک بجوڵێن بۆ ئەوەی دۆخەکە دەرباز بکەن چونکە بەپێی وتەی خۆی “گوریسەکە لە ملی هەموومان ئاڵاوە”و پەلکێشی ناو قەیرانەکانمان دەکەن، بۆیە دەبێ سنورێکی بۆ دابنرێ.

دواجار باس لەوە دەکات‌و دەڵێ لە هەر کوێیەک توندڕەوەکان بە توندی هیرش‌و پەلامار بدەن دەبێ بە توندی وەڵام بدرێنەوە.

Print Friendly, PDF & Email