کوڕەکەی عیزەت دوری کوژرا

دوای ئەوەی هێزە چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش دەستیان گرت بەسەر شاری موسڵدا، عیزەت دوری جێگری سەدام حەسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ داعش دەربڕی دژی سوپاسی عکومەتی عیراق.

عەبدولحوسێن شەممەری بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە رایگەیاند؛ لەشەرەکانی ئەم دواییەی سوپاسی عیراق و داعشدا، ئەحمەد عیزەت دوری لەناو هێزەکانی داعش بووەو کوژراوە.

بەڵام هیچ زانیارییەکی تری نەدرکاند سەبارەت بە کوشتنی ئەحمەد عیزەت دوری.

Print Friendly, PDF & Email