ڤیدیۆ.. کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی کرد بە دەبڵ پاتری

کۆمپانیای ئەپڵ لەنوێترین راگەیاندنیدا بەرگێکی نوێی بۆ ئایفۆنی ٦س خستە بازاڕەوە.
تایبەتمەندی و جیاوازی ئەم بەرگە لەوەدایە کە هەڵگری پاترییەکی تری هاوشێوەی پاتری ئایفۆنەکەیە، لەکاتێکدا ئەم بەرگە بەشێوازێکی جوان و دیزاینێکی تایبەتمەند دروستکراوە.
بەپێی پێشبینی شارەزایانی تەکنەلۆجیا پێدەچێت ئەم تایبەتمەندییەی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئایندەدا بکرێتە یەکێک لە کارە سەرەکییەکان و بەردەوامەکان لە کۆمپانیاکەدا برەوی پێبدرێت، چونکە تاکو ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئامێرەکانی بەدەست بەرگەنەگرتنی پاترییەوە دەناڵێنێت.

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە