پەکەکە گروپێکی سیخوڕی میت-پاراستن لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئاشكراكردنی گروپێكی سیخوڕیكردنی راگەیاند، كە گوایە لەهەرێمی كوردستان كاریان بۆ “دەزگای پاراستنی پارتی دیموكرات‌و دەزگای هەواڵگیری توركیا میت” كردووە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پەكەكە گروپەكە لەچەند كەسێك پێكهاتوون بەشێكیان دەستگیركراوە، كە راستەوخۆ سەر بەدەزگای هەواڵگیری توركیا میت بوون‌و لەهەرێمی كوردستان كاریان كردووە، دژی پەكەكە، كە گروپەكە لەنۆ كەس پێكهاتوون‌و چەند گروپێكی تر لەهەرێمی كوردستان هاوكارییان كردوون، بەتایبەتی لەگوندەكانی بناری قەندیل.

بەپێی راپۆرتەكە ئەو ئەندامانەی دەزگای دژە گەریلا (Kontrgerilla) لەلایەن پاراستی پارتی و میتی توركییەوە دژی پەكەكەو حزبەكانی تری باشوری كوردستان پەروەردە دەكرێن، هەروەك دەركەوتووە لە بواری شەڕی تایبەتیدا لەوانە : چالاكی هەواڵگیری، وێرانكاری( تخریب)، چاودێری، رفاندن، لێپرسینەوەو ئەشكەنجەدان، لە ناوچەكانی قوشتەپەی هەولێر و زاوێتای دهۆك پەروەردە كراون.

هەروەك ئاشكرا بووە ، ئەو ئەندامانەی كۆنتر گەریلا، لە ناوچەكانی قەندیل، زاخۆ، ئامێدی، دێرەلوك، شیلادزێ‌، دیانە، چۆمان، وەرتێ‌ و قەسرێ‌، رانیەو سەنگەسەر و قەڵادزێ‌ چالاكیان هەیەو دهۆك و هەولێر و سلێمانی وەك ناوەندێك بۆ كارەكانیان بەكاردەهێنن.

بەپێی راپۆرتەكە ناوی چەند كەسێك لە ئەندامانی كۆنتر گەریلا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی باشوری كوردستانەوە ئاشكرا كراوە كە هەموویان ناسنامەی پارتیان هەیەو لەلایەن نیشنگەی هەولێرەوە ئیقامەیان پێ دراوە و ناو ژمارەی پاسپۆرتی هەندێكیشیان بەم جۆرەیە:

-كەرەم كالەكی ژمارەی پاسپۆرت:00032641P
-موستەفا مەستەن ژمارەی پاسپۆرت00016350P
-كەمال دەمیرتاش ژمارەی پاسپۆرت00032405P
-حسین كرمت ژمارەی پاسپۆرت00032667P
مستەفا توكەر ژمارەی پاسپۆرت 00020641P
ساڤاس كوتلوك ژمارەی پاسپۆرت10997962U
رێبەند محەمەد حەمەد سەر بە پاراستن و میت
نەوزاد عەبدوڵا میت- پاراستن
پۆڵا عومەر حەسن میت – پاراستن

بەپێی راپۆرتەكە هەموو ئەم سیخورانە لە گوندەكانی لەوجە، ئەنزێ‌ ، بۆڵێ‌ و سورەدێ‌ و باڵەیانی قەندیل بۆ میت و پاراستن كاردەكەن.

هەروەك بەپێی هەمان سەرچاوە لە گوندەكانی بۆكریسكان، زەرگەلی ، پردەشالی قەندیل چەند كەسێك بۆ مانگانە بە بڕی 800 هەزار دینار(600دۆلار) كار بۆ میت و پاراستنی پارتی دەكەن كە ئەمە ناوەكانیانە:
سولێمان نەبی عبدول رەحمان لە گوندی بۆكریسكان، محەمەد حەسەن لە پردەشال، دڵشاد لە بۆكریسكان، عەلی خان لە بۆكریسكان، محەمەد لە زارگەلی، سەباح لە زارگەلی، مامۆستا ساڵح لە باڵەیان، حاجی ئەحمەد رەش لە خاڵەتوكە، عەباس بایز و كوڕەكەی كامەران لە ئەنزێ‌، دلاوەر لە سورەدێ‌…
بەپێی راپۆرتەكە ئەم كەسانە بۆ میت و پاراستن كار دەكەن و بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی فرۆكەكانی توركیا لەرێگەی مۆبایلی سامسۆنگی پێشكەوتووەوە وێنەیان گرتووەو زانیاری هەوڵگریان كۆكردووەتەوە.

هەروەك بەپێێ‌ هەمان سەرچاوە ئەندامانی میت لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر، چالاكی سیخوری لە گوندەكانی قەندیل بە هاوكاری پاراستنی پارتی بەرێوەدەبەن، هەروەك لە هەولێر پێشنیاری سیخوری دەدەن بەو كەسانەی لە ناوچەو لقەكانی پارتیدان لە گوندەكانی قەندیل و میتی توركیا لە كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر كاری پەیداكردنی سخور دەكەن و بەو كەسانەی لەناوخۆی هەرێم كاریان بۆ دەكەن مانگانە بڕی 800 هەزار دیناری عیراقیان پێدەدەن.

لەو چوارچێوەیەشدا كەسێك كە لە گوندەكانی قەندیل كاری سیخوری بۆ تورك كردووە دەستگیركراوەو بەم شێوەیە دانی بە راستیەكاندا ناوە:
ئەو كەسە رایگەیاندووە بە ئۆتۆمبێلێكی پاراستن هێناویانە بۆ گراند هۆتیل لە هەولێر ، لەوێ‌ دوو ئەندامی میت كە ناویان مستەفا و ساڤاس بوو پێشوازیان لێكردم، لەبەرئەوەی پێشتر زانیاریان لەسەر من پێدرابوو، یەكسەر چوونە سەر ئەسڵی بابەتەكە، بە منیان وت كە تۆ پارتی، خزمەكانت لە ساڵانی 1992-1998 لە هەڵمەتی هاوبەشی پارتی و توركیا بۆ سەر پەكەكە لەلایەن پەكەكەوە كوژراون، بۆ تۆڵەكردنەوە دەرفەتێكت پێدەدەین و بۆ دەركردنی پەكەكە لە قەندیل هاوكاریمان بكە.

ئەو كەسە ئاشكراشی دەكات ئەو دوو ئەندامەی میت، وێنەی كەمپەكانی پەكەكە و جبەخانەكانیان و خوردنەكانیان و رێبەرانی پەكەكەیان پیشانداوەو پێیان وتووە ئەگەر بتوانی شوێنی ئەوانەمان بۆ دەست نیشان بكەی پارەیەكی زۆرت پێدەدەین.
دەشڵێت: لە گوندەكانی قەندیل كەسانێك كە بۆ ئەوان كار دەكەن هەیەو لەرێگەی مۆبایلەوە وێنە دەگرن و لەسەر گرتنی هەر وێنەیەك پارەیان پێدەدرێت.
ئەو ئاشكراشی دەكات كە لە هەولێر و باشوری كوردستان ژمارەیەكی بەرچاو لە سوپای توركیا لەگەڵ پێشمەرگەدا هەن، بە نیازن لەكاتی ئۆپراسیۆنی موسڵدا گورزی گران لە هێزەكانی هەپەگەو یەبەشە بدەن.
ئەو كەسە دەشڵێت: میتێكی تورك بەناوی مستەفا بۆ ئەوەی بتوانم كارەكانیان بۆ بكەم تەلەفونێكی ماركەی سامسۆنگ كە هێڵێكی كۆڕەكی لەسەر بوو لەگەڵ GPSكی پێدام و وتی كە ژمارەی تەلەفونەكەی بریتیە لە (0751 130 9691) و هەر كاتێك بیەوێت دەتوانێت لەگەڵ ئەو قسە بكەم. سەرەتاش 1000 دۆلار پارەی پێدام و وتی ئەم پارەیە لەگەڵ هەر وێنەو زانیارییەكدا زیاتر دەبێت و لەماوەی ساڵێكدا دەتوانی دەوڵەمەند ببی.

بەپێی هەمان راپۆرت لە كەمپی پەروەردە كردنی قەناس بەدەستەكان لە ناوچەی زاوێتای دهۆك كە سەر بە میت و پاراستنی پارتییە، ئەندامانی دژە گەریلا(Kontrgerilla) لەكاتی راهێناندا گولە دەگرنە وێنەی سەركردەكانی پەكەكە لەوانە جەمیل بایك، مورات قەریلان، دوران كالكان، هەروەها نەوشیروان مستەفا رێكخەری گۆڕان و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مونا قاوەچی ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە پێكهاتەی توركمان.
هەروەك راپۆرتەكە ئاشكرای دەكات میتی توركی نەك تەنیا لە دژی باشوری كوردستان كاردەكات بەڵكو هاوكاری ئەنەكەسش دەكات بۆ ئەوەی نائارامی لە رۆژئاوای كوردستان دروست بكات، بۆ ئەو كارەش میت 5 ملیون دۆلاری داوە بە ئەنەكەس و 15 كەسیشیان راهێناوەو بە قاچاغ رەوانەی رۆژئاوای كوردستانیان كردووە.
لڤین

Print Friendly, PDF & Email