پۆلیسێک لەبەرئەوەی رابردوویەکی رەشی هەبوو لەکارەکەی دەرکرا

401

ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئەمریکا لەبەرئەوەی رابردوویەکی رەشی هەیەو بەشداریکردووە لە فیلمە سێکسییەکان کارەکەی لەدەست دەدات و دوردەخرێتەوە.
ئەفسەری پۆلیس کریستیان هەیمەن دوای ئەوەی دۆسیەی دادگا رووبەڕوی بوەیەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ولایەتی نیوجەرسی سەبارەت بەوەی لە رابردوودا بەشداری فیلمە سێکسییەکانی کردووەو وە ئەم دۆسیەیە ساغ بوەیەوە بەسەریداو لەکارەکەی دورخرایەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەوەی پشتڕاستکردەوە لەزاری بەرپرسێک لەو بنکەیەی پۆلیس، کە ئەمە حاڵەتێکی قێزەون و دوور لە رەوشتەو وە یاساکانی پۆلیسی ئەو ولاتە رێگە بەوە نادات، بۆیە ئەم پۆلیسە لەسەر کارەکەی دەرکراوە.
هەیمەن بەوە پارێزگاری لەخۆی دەکرد لە دادگا بەوەی کە ئەو تەنها لە رابردوودا بەشداری کردووە لەو فلیمانەو وە بەشێوەیەکی سەرەکی نەبووە، وە لەئێستا ئەو کارە ناکات، بەڵام دادگا ئەوە وتانەی بە هەند وەرنەگرت و بڕیاری یەکلای خۆیدا سەبارەت بەوە چونکە ئەوە کارێکی ناپەسەندە کە پۆلیسیک نابێت تێوەبگلێت لە هیچ کام لەو کارانە.
بەشداریکردنی کردنی کریستیان هەیمەن لە ساڵانی ٢٠٠٨ تاکو ٢٠١٢ بووە، کە ئەمەش کارێکی ناشیاو دوو لە دابونەریتە کۆمەڵایتی و ئەخلاقییەکانە، بۆیە ناتوانێت هیچ کارێکی یاسایی بکات لەو وڵاتە.

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.