دەستپێکردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان و ئەگەرەکان

310

رۆژی سێ شەممەی ئەم مانگە ١٣ی شوبات گەڕی ١٦ تیپی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە بەم شێوەیە:

سێ شەممە ٢٠١٨/٢/١٣
یۆڤانتۆس X تۆتنهام
بازل X مانشستەر سیتی

چوار شەممە ٢٠١٨/٢/١٤
ریاڵ مەدرید X پاریس سانجێرمان
پۆرتۆ X لیڤەرپول

سێ شەممە ٢٠١٨/٢/٢٠
چێلسی X بەرشەلۆنە
بایرن میونشن X بێشکتاش

چوار شەممە ٢٠١٨/٢/٢١
ئیشبیلیە X مانشستر یونایتد
شاختار X رۆما

وە بەهەمان شێوە گەڕی دووەم و یاری گەڕانەوە لە ٢٠١٨/٣/٦ دەست پێدەکاتەوە، کە بەیاری چوون و گەڕانەوە ئەنجامەکان لێکدەدرێن و یانەکان سەردەکەون بۆ گەڕی ٨ تیپی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لێرەدا باسێکی کورت و پێشبینییەکانی ئەنجامی ئەم یارییانەتان بۆ دەخەینەروو، کە لە بەدواداچوونی نیشان پرێس بۆ ئەم خولە، لە وەرگێڕان و خوێندنەوەی یانەکان و وتەی راهێنەرو یاریزانە خانەنشین کراوەکان ئەم پێشبینییانە هاتۆتە پێش.

یاری یۆڤانتۆسی ئیتالی و تۆتنهامی ئینگلیزی؛ یانەی یوڤی کە ساڵی پار گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئاستێکی باش و نایابی پێشکەش کرد بەڵام لە یاری کۆتاییدا بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆڕا، بەڵام لەمساڵدا ئاستێکی جێگیری نیەو بەبڕوای شیکەرەوەی وەرزشی ناتوانێ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی تێپەربکات، کە ئەمساڵ ئەم یانە ئینگلیزییە بەشێوەیەکی باش ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات بەڵام ئاستی ئەمیش جێگیر نیە.
یاری بازلی سویسری و مانشستر سیتی ئینگلیزی؛ ئەمساڵ یانەی مان سیتی ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات بە رابەرایەتی گواردیۆلای ئیسپانی، کە پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووە بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش دووەمی خولەکەوەیە، وە یانەی بازل لەو ئاستەدا نابینرێ بتوانێ رکابەرایەتی مانسیتی بکات.
یاری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی؛ یانەی ریاڵ و پاڵەوانەی دوو ساڵی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەروپا، ئەمساڵ لە بارێکی نائاساییدایەو بەشێوەیەک رۆژنامەو چاودێرانی وەرزشی باسی دەکەن کە لەمێژوویی ئەو یانەیە هەرگیز بەبارێکی وا خراپدا تێپەڕنەبووە، بە پێچەوانەوە یانە پاریسییەکە لە ئاستێکدا کە هەرگیز لە مێژووی ئەو یانەیە بەو شێوەیە کۆمەڵێک لە ئەستێرەی لاوو بەتوانەی تێدانەبووە، ئەم جیاوازییە زۆرە لەم یارییەدا، بەڵام ریاڵییەکان ئەزومنێکی باشی ئەم خولەیان هەیە بۆیە یارییەکە چاوەڕوان نەکراوە، بەڵام زۆربەی بۆچوونەکان دەڵێن کە یانە ئیسپانییەکە لەئێستاوە ماڵئاوایی لەم خولە کردووە.
یاری پۆرتۆی پرتوگالی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی؛ یانەی پۆرتۆ دوو جار نازناوی ئەم خولەی بردووەتەوە، خولی ١٩٨٦ و ٢٠٠٣، دوایین خول کە براوە بووە بە راهێنەرایەتی مۆرینهۆ کە بەشێوازێکی سەرسوڕهێنەر ئەوم نازناوەی بردەوە، بەڵام ئەمساڵ یانەی لیڤەر پول بە راهێنەرایەتی کلۆپ یانەیەکی تۆکمەو بەهێزەو ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە،
یاری چێڵسی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی؛ یانەی چێڵسی لە پێنج یاری کۆتاییدا ٣ یاری شکستی هێناوە، بەڵام بەرشەلۆنە بەدرێژایی ئەم وەرزە لە سەرجەم خولەکاندا تەنها یەک یاری شکستی هێناوە لە جامی شای ئیسپانی کە بەیاری گەڕانەوە سەرکەوت لەو خولەدا، بۆیە پێشبینی رۆژنامەکان وای بۆدەچن ئەگەری سەرکەوتنی بەرشەلۆنە زیاتر بێت بە راهێنەرایەتی ڤاڵڤێردی یانەی جێگرو تۆکمەیە.
یاری بایرن میونشنی ئەڵمانی و بێشکتاشی تورکی؛ بەشیوەیەکی گشتی و سەرجەم سەرچاوەکان و بۆچوونەکان وای بۆ دەچن کە یانە ئەڵمانییەکە هەر لە یاری چووندا ئەم یارییە یەکلابکاتەوەو سەرکەوێت، چونکە جیاوازییەکی زۆرو هەیە لە نێوان ئەم دوو یانەیە لەرووی ئەستێرەکان و مێژووی یانەکەو ئەزموونیان لەم خولە، بەڵام قسەیەکیش هەیە کە دەڵێ تۆپ باری نیە!!
یاری ئشبیلییەی ئیسپانی و مانشستر یونایتدی ئینگلیزی؛ ئشبیللیە لە ئێستادا لە جامی شای ئیسپانی سەرکەوتووە بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر بەرشەلۆنە، یانەیەکی بەهێزە بەڵام لەرووی تەکنیکی و یاریزانان و ئەزمونەوە یانەی مان یونایتد بە سەرۆکایەتی مۆرینهۆی سپێشڵ وەن و خاوەن ئەزموون ئەگەری سەرکەوتنی زیاتر بەسەر یانە ئیسپانییەکەدا.
یاری شاختاری ئۆکرانی و رۆمای ئیتالی؛ لە ١٠ ساڵی رابردوودا ئەم دوو یانەیە یەک جار بەرامبەر یەک یارییان کردووە لە ساڵی ٢٠١١ لەیاری چوون و گەڕانەوەدا یانە ئۆکرانییەکە هەردوو یاریەکەی بە سەرکەوتنی خۆی کۆتایی پێهێنا بە ئەنجامەکانی ٣-٠ و ٣-٢. بەڵام ئەمساڵ ئەم دوو یانەیە لە پێنج یاری کۆتایی لە خوڵەکانی خۆیاندا شاختار لە پێنج یاری سیانی دۆڕاوە، وە رۆما لە پێنج یاری دوو یاکسان بوون و دوو دۆراندنی هەیە، بۆیە وەکو دەبینرێت ئاستیان.
لەکۆتاییدا.. پێشبینی بۆ یارییەکان کراوەو پێکەوە چاوەڕوانی ئەم یارییە بەهێزانە دەکەین.

نیشان پرێس

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.