سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا

3,176

چەند رۆژێکە یەکێتی لەسەر ئاستی بەرزو بڕیار بەدەست سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدو سەرۆکی لیستەکانیەتی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکی عیراق.

بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەست نیشان پرێس کەوتووە، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی پێشبڕکێ کەوتبووە نێوان د. محەمەد سابیر باڵوێزی پێشوو و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی‌و د. جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، دواجار بڕیار دراوە د. جوان ئیحسان سەرۆکایەتی لیستی پارێزگای سلێمانی بکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.

شایانی باسە د. جوان ئێستا سەرۆکایەتی لیژنەی باڵای پڕۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەکات بۆ کۆنگرەی داهاتوو.

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.