سەرکەوتنی فەرەنسا بۆ یاری کۆتایی بە سودی پرتوگال نەبوو!

پاش ئەوەی شەوی چوار شەممە ٢٠١٦/٧/٦ پرتوگاڵ لە یاری پێش کۆتایی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە وێلزی بردەوەو سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی خوڵی یۆرۆی ٢٠١٦، وە شەوی ٢٠١٦/٧/٧ فەرەنساش بە هەمان شێوە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیاڵی ٢٠١٤ی بردەوە، بەم شێوەیە هەردوو وڵاتی فەرەنساو پرتوگال مانەوە بۆ یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٦، وا بڕیارە رۆژی یەک شەممە ٢٠١٦/٧/١٠ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان یاری کۆتایی ئەنجام بدرێت.

بەڵام سەرکەوتنی فەرەنسای خاوەن یاریگا بە سودی پرتوگال نەبوو بۆ یاری کۆتایی، ئەگەر ئەڵمانیا سەربکەوتایە بۆ یاری کۆتایی راستەوخۆ پرتوگال بەشداری پاڵەوانێتییەکی تری جیهانی دەکرد ئەویش جامی کیشوەرەکان بوو، چونکە لە جامی کێشوەرەکاندا هەموو پاڵەوانی کیشوەرەکان و پاڵەوانی مۆندیاڵ بەشداری دەکەن، لەبەر ئەوەی ئەڵمانیا پاڵەوانی مۆندیاڵ بوو وە لە کیشوەری ئەوروپا بوو راستەوخۆ دووەمی کیشوەری ئەوروپا کە پرتوگال دەکات بەشداری جامی کیشوەرەکانی دەکرد. بەڵام لە ئێستاداو بە دۆڕاندنی پرتوگاڵ بەرامبەر فەرەنسا جامی کیشوەرەکانی لە دەست دەچێت.

وە لەلایەکی ترەوە شارەزایانی بواری وەرزشی وای لێکدەدەنەوە فەرەنسا نزیکتر بێت لە بردنەوەی جامی یۆرۆی ٢٠١٦ چونکە خاوەن یاریگایەو وە بەبپێی لێکدانەوەی مۆندیاڵی ١٩٩٨ کە فەرەنسا بۆ یەکەم جار ئەو نازناوەی بردەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە خاکی خۆیدا بوو!

لەبەر ئەوە بردنەوەی فەرەنسا بە سودی پرتوگال نەبوو!!

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت بنوسە

نوسینی کۆمێنت

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *