پارتی بۆ کەرکوک پەشیمان دەبێتەوەو بەشدار دەبێت

511

تا پێنجشەممەی داهاتوو ١٥/٢/٢٠١٨ ماوەی پێشکەشکردنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی عیراق بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان درێژ کرایەوە، ئەم دەرفەتەش وایکرد پارتیش جارێکی تر بیر لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەگەری شکستهێنانی لیستی هاوبەشی ناوچە دابڕێندراوەکان، پارتی هەوڵدەدات بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات.

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا پارتی بەتەنیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکات. هەرچەندە پارتی بڕیاریداوە لە کەرکووک هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکات، بەڵام لە حاڵەتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی پێشمەرگە رەنگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەین.”

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رزگار حەمە ئەمین، راگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨/٢/٢٠١٨ دا، ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو درێژبکاتەوە، ئەم وادەیەش کۆتاییەو  درێژ ناکرێتەوە”.

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.