لە عیراقدا کام شارو لەجیهاندا کام وڵات خێراترین ئینتەرنێتی هەیە؟

نیشان پرێس

لەجیهاندا ئینتەرنیت بووە بە پێویستییەکی ژیان و دەبێت و لەهەموو شوێنێک لەگەڵتا بێت، بەچەند رێگەیەک دەتوانی ئینتەرنێتت دەست بکەوێت وەک: وایەرلێس و کێبڵ و کۆمپانیاکانی مۆبایل و …هتد.

لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دەتوانی ئاگاداری هەواڵەکانی هەموو جیهان بیت و بەردەوام خۆت نوێ بکەیتەوە، وە هەروەها راستەخۆ کێت هەیە کە دوورە لێتەوە دەتوانی بە دەنگ و رەنگ قسەی لەگەڵ بکەی.

ئینتەرنێت دابەش دەبێت بۆ ”داونلۆد، ئەپلۆد” download , upload

داونلۆد – download: واتە دابەزاندنی داتا لە ئینتەرنێتەوە، واتە لە هەر سایتێک کە تۆ بتەوێت، وە کردنەوەی سایت و پەیجەکانیش دەچێتە ریزی داونلۆدەوە.

ئەپلۆد – upload: واتە ناردنی داتا بۆ ناو ئینتەرنێت، واتە داتا بخەیتە ناو سایتێکەوە، وەک هەواڵ نوسین لە سایتەکانداو ئەتاچکردنی وێنەو دۆکیومێنت لە رێگەی ئیمەیڵەوە، ئەمانە دەچێتە ریزی ئەپلۆدەوە.

ئەوەی زۆرتر لەجیهاندا بەکاردێت داونلۆدە download بۆیە ئێمەش لێرەدا ریزبەندی ئەو وڵاتانە نیشانی خوێنەرانمان دەدەین کە خیراترین داونلۆدیان هەیە.

speed

پێوانەی داونلۆدەکان لێرەدا بە Mbps میگابیت پێر سێکەند Megabits Per Second

١- هۆنگ کۆنگ ٨٠.٧٦ Mbps

٢- سێنگافۆرە ٦٨.٠٧ Mbps

٣- رۆمانیا ٥٧.٨٨ Mbps

٤- کۆریای باشور ٥٤.٢٩ Mbps

٥- لیتوانیا ٤٩.٤٨ Mbps

٦- سوید ٤٨.٩٦ Mbps

٧- سویسرا ٤٨.٩٥ Mbps

٨- هۆڵەندا ٤٦.٦٣ Mbps

٩- ماکاو ٤١.١٨ Mbps

١٠- تایوان ٤٠.٨٣ Mbps

baghdad

لە ریزبەندی وڵاتەکاندا عیراقی تێدا نیە، بەڵام رێژەی داونلۆد لە عیراق ٥.٠ Mbps کە ئەمەش رێژەیەکە لەپێش زۆرینەی وڵاتانی ئەفریقایە لە خێرایی ئینتەرنێتدا. بەپێی سایتی نێت ئیندێکس خێراترین ئینتەرنێت لە عیراق لەسلێمانییە کە خێرایەکەی ٨.٦ Mbps ، پلەی دووەم لە عیراق بەغدادە ٤،٩ Mbps ، پلەی سێهەم هەولێرە ٤،٦ Mbps، پلەی چوارەم کەرکوک دێت ٣،٢ Mbps ، پلەی پێنجەم موسڵ دێت ٣،٠ Mbps .

نێت ئیندێکس

Print Friendly, PDF & Email

١ کۆمێنت

نوسینی کۆمێنت

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

  • دەستخۆش بۆ كۆمپانياكانى شارى سلێمانى (پايتەختى ڕۆشنبيرى)، وە نەخشەش بێت لە شوێنەكانى ترى كوردستان. لە شارى هەولێر خێرايى خەتى ئينتەرنێت و زۆرى نرخەكەى تەواو مايەى نيگەرانييە.

هاوڕێمان بە