تاوەری ئیڤڵ بەرووی گەشتیاراندا دادەخرێت

250

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی سەرماو بەفر رووی لەپاریس-ی پایتەختی فەرەنسا کرد، رۆژنامەی گاردیان رایگەیاند حکومەتی فەرەنسا حاڵەتی نائاسایی راگەیاندووە لە لەو شارە.
بەپێی زانیارییەکان شەپۆلی سەرما بەشێوەیەک شاری پاریس-ی گرتۆتەوە کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بورجی ئیڤڵ و ئەو ناوچانە هەمووی بونەتە سەهۆڵ و بەفرو قەرەباڵغییەکی ترافیکی زۆر ئەو ناوچانەی گرتۆتەوە، بۆیە شارەوانی ئەو شارە ناچار بووە کە شوێنە گەشتیارییەکان دابخات بەرووی گەشتیاراندا تاکو دووربن لەمەترسی و رووداو، وەک دیارە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر روو لە پاریس دەکات بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا.
وە حکومەتی فەرەنسی رایگەیاند کە لەبەر کەشو هەوا چەندین ناوچە داخراوەو چەندین کەشتی فڕۆکەو وشکانی دواخراوە، کە ئەمە لە ٢٠ ساڵی رابردوو دووبارە نەبۆتەوە، وە چاوەڕوان دەکرێت شەوی چوارشەمە سەرماو بەفر زیاتر بێت لەو شارە.

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.