دوای دووجار بانگهێشت نامە یاریزانانی بەرشەلۆنە ئامادەی ئاهەنگەکەکە نەبوون

473

دوای ئەوەی ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانە پاریسیەکە ئاهەنگی یادی ٢٦ ساڵەی لەدایکبوونی خۆی سازکرد، وە لە بانگهێشت نامەی میواناندا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەش بانگهێشت کرابوون، بەڵام لەبەر خۆ ئامادەکردن بۆ یاری دێربی لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆل ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوون.
بەڵام نیمار بۆ جاری دووەم هاوڕێ نزیکەکانی لە یانەی بەرشەلۆنە بانگهێشت کردەوە بۆ ئاهەنگێکی تایبەت بەوان رۆژی سێ شەممەی رابردوو، وە فڕۆکەی تایبەتی بۆ ئامادەکردبوون لە ئیسپانیاوە بۆ فەرەنسا، کە سەرجەم یاریزانانی بەرشەلۆنە لە پشودابوون لە لایەن راهێنەر ڤاڵڤێردییەوە، بەڵام ئەمجارەش نەتوانرا بچن بۆ ئاهەنگەکە لەبەر خراپی کەشو هەواو لە ئاسمانی وڵاتانی ئەوروپا کە چەندین کەشتی فڕۆکە دواخرا بۆ کاتێکی تر.
لەکاتێکدا چەند کێشەیەک لەنێوان یانەی بەرشەلۆنەو نیماردا هەبوو لەکاتی گواستنەوەی نیمار بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، بەڵام ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی رەسمی پیرۆزبایی خۆی نارد بۆ ئەستێرە پاریسیەکە.

نیشان پرێس

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.