ڤیدیۆ.. روسیا دوو مانگی دەستکردی سەربازی لەخزمەت وەزارەتی بەرگری رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

بەپێی هەواڵێکی ئاژاسنی روسیا الیوم دوێنێ ٢٠١٥/١٢/٥ حکومەتی روسیا دوو مانگی دەستکردنی تری سەربازی رەوانەی بۆشایی ئاسمانکرد.
بەپێی ئەو هەواڵە ئەو دوو مانگە دەستکردە لەرێگەی فڕۆکەخانەی (بليسيتسك) ئاسمانی بە (موشەکی سويوز 2.1 ف) رەوانەی بۆشای ئاسمان کراون و وە هەردوو مانگە دەستکردەکە لەخزمەتی وەزارەتی بەرگری روسیدا کاردەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە روسیا لەرێگەی ئەم مانگە دەستکردانەیەوە چەندین نهێنی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا ئاشکراکرد، وەک پەیوەندی نێوان داعش و تورکیاو پەیوەندی بازرگانی و سەربازی و هەروەها جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانەداو چەندان نهێنی تریش.

Print Friendly, PDF & Email