ئەم وەرزە خراپترین وەرزی ریاڵ مەدریدە؟؟!

480

ئەم وەرزە ٢٠١٧-٢٠١٨ وەرزێکی قورس و دژواربوو بۆ یانەی شاهانە، پاڵەوانی یانە پاڵەوانەکان و لالیگاو سوپەری ئیسپانی وەرزی رابردوو، کە لەم وەرزەدا توشی چەند شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بۆتەوە کە ورەی یاریزانان و هاندەرانی بەشێوەیەک دابەزاندووە چاوەڕێی هەستانەوەی لێناکرێت لەم وەرزەدا.
ئیدارەی یانەی شاهانە دوا لێدوانی لەم وەرزەدا هیچ یاریزانێکی نوێ ناکرین و وە راهینەر زەینەدین زیدانی فەرەنسی وەک راهیةەر دەمێنێتەوە، ئەمەش گرژییەکی تری لای هاندەرانی ئەو یانەیە دروست کردووە، کە بەشێوەیەک لە راپرسی جەماوەی یانەی شاهانە لە مەدریدی پایتەخت لە ٦٧٪ هاندەران داوای رۆشتنی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بێئومێدییەک هاندەرانی ئەو یانەیەی گرتۆتەوە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ وە تاکو ئێستا ریاڵ ٩ یاری ئەنجامداوە کەتیایدا ٤ یاری براوە بووەو ٣ یاری یەکسان و ٢ یاری دۆڕاوە، کە یەکێک لەو دۆڕاندنانە لەناو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆدابوو بەرامبەر یانەی لیگانێس ٢-١ کە بووە هۆی چوونەدەرەوەی لە خولی شای ئیسپانیدا.
لە لالیگای ئیسپانیادا ریاڵ لە پلەی چوارەم و بە جیاوازی ١٦ خاڵ و یارییەکی دواخراوەوە کە دەکاتە ١٩ خاڵ لەدوای پێشەنگی خولەکەوەیە کە یانەی بەرشەلۆنەی رکابەرییەتی، کە ئەمەش جیاوازییەکی زۆرەو ئەستەمە بوون بە پێشەنگ لەم خولەدا، وە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت یانەی شاهانە لەسەر یەکسانبوون و دۆڕان ئەگەر سەرنەکەوتنی هەیە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.
ئەوەی لە ئێستادا لە دەستی یانەی شاهانە ماوە تەنها خولی یانە پاڵەوانەکانە کە ١٤/٢ بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان یاری دەکات کە ئەمسال یانە پاریسییەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەهێزەو ناوی لەلیستی پاڵێوراوانە بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە، کە ئەمەش باری ریاڵ ئەوەندەی تر قورس دەکات لەمساڵدا، چونکە لەئەگەر لەدەستدانی خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی شاهانە ئەمساڵ خراپترین وەرز بەرێدەکات لە ٢٠ ساڵی رابردووی یانەکە، وە هیچ خولێک نامێنێت تاکو رکابەری لەسەر بکات.

نیشان پرێس – تایبەت

Print Friendly, PDF & Email

کۆمێنت داخراوە.