١٥ لە گرانبەهاترین ماددەکان سەر زەوی، نرخ‌و پێکهاتەو بەکارهێنانەکانیان بزانە

Gold

١٥) زێڕ(Gold): ٥٦$ بۆ هەر گرامێک
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکەی جێگیر نییە، بەڵکو بە بازاڕەوە بەستراوەتەوە، بەردەوام لە بەرزبوونەوەو دابەزیندایە.

Rhodium

١٤) رۆدیۆم (Rhodium): ٥٨$ بۆ هەر گرامێک
رەگەزێکی کیمیاییە، هێماکەی (Rh)ە، ژمارە گەردیلەکەی (٤٥)ـە، لە کۆمەڵەی پلاتینە، لە سروشتدا لەگەڵ پلاتین تێکەڵە. تا ئێستا (٦٠٪)ی لە باشوری ئەفریقا دەرهێندراوە. ساڵی ١٨٠٣ زانای فیزیکی ئینگلیزی ویلیام هاید ولاستۆن دۆزیەوە.

Platinum

١٣) پلاتین (Platinum): ٦٠$ بۆ هەر گرامێک
رەگەزێکی کیمیاییە، رەنگێکی خۆلەمێشی-سپی هەیە، پلاتین بۆ وشەیەکی ئیسپانی دەگەڕێتەوە کە (پلاتا)یە، واتە زیوی بچوک. پلاتین لە کانزای ئاسن بەهێزترە، بەڵان هەمان نەرمی زێڕی هەیە. ساڵی ١٧٣٥ دۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێ زانیاری ئارکیۆلۆژی دەسکەوتووە کە ١٢٠٠ ساڵ پێش زایین باکار هاتووە. هێماکەی () ژمارەی ناوکی (٧٨)ـە، کێشە ناووکیەی (١٩٥،٠٩)و پلای توانەوەی (١٧٦٨،٣) پلەیە، پلەی کوڵانیشی (٣٨٢٥) پلەیە.

Methamphetamine

١٢) مێثامفیتامین (Methamphetamine): ١٠٠$ بۆ هەر گرامێک
بریتییە لە ماددەیەکی هۆشبەر لە کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت. ئەگەر بە رێژەیەکی کەم بەکار بێت ئەوا سودی دەبێت بۆ وریایی‌و وزەبەخشین بەتایبتیش بۆ ئەوانەی توشی بێتاقەتی دەبن، بەکارهێنانی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی حەزێکی پڕ لە نەشئەو هەست بە متمانەکردن دروست بکات، هەروەک دەبێتە هۆی زیادکردنی کاریگەری سێکسی. ئەم ماددەیە یەکێکە لەوانەی کە ئاڵودەبوون. ئەم ماددەیە بە سەدان هەزار کەسی لە باکوری ئەمریکا ئاڵودە کردووە.

Rhino Horn

١١) شاخ (قۆچ)ی کەرکەدەن (Rhino Horn): ١١٠$ بۆ هەر گرامێک
هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە کە شاخی کەرکەدەن چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەو ئاڵودەبوون بە خواردنەوە کحولییەکان، بەڵام لە راستیدا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر ئەو لێکدانەوانە. چینییەکان، لەمێژساڵە هاڕاوی شاخی کەرکەدەن بۆ چارەسەر هەندێ نەخۆشی بەکار دێنن، هەر کەسێکیش پارچەیەکی لەو شاخە هەبێت ئەو نیشانەی دەوڵەمەندی‌و توانای کەسەکە لەناو خەڵک نیشان دەدات. ئێستا ئەم ئاژەڵە بەهۆی شاخەکەیەوە لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە.

Heroin

١٠)هێرۆیین (Heroin): ١٣٠$ بۆ هەر گرامێک
هێرۆیین لە پێکهاتەی مۆرفینە، بێهۆشکەری کۆئەندامی دەماری ناوەندییە، هەر کەسێک بەشێکی کەم وەربگرێ تووشی ئاڵودەبوونی جەستەیی‌و دەرونی دەبێت. لەرووی پزیشکییەوە وەک هۆشبەر بەکار دێت، بە تایبەتیش ئازارە بەهێزەکان. ناوە زانستیەکەی (دایمۆرفین) یاخود (دایستلمۆرفین)ـە. لە شێوەی حەب یاخود دەرزه هەیە. یەکمجار لە ماددەیەکی مۆرفین ساڵی ١٨٧٤ دروستکرا، بەڵام کاریگەری نەبوو، دواتر ساڵی ١٨٩٨ لە لایەن هێنریک دریساری کیمیاناسی ئەڵمانییەوە لە کارخانەی دەرمانسازی بایەر (Bayer) دروستکراو وەک چارەسەرێک بۆ هەندێ پێکان بەکار هات بە تایبەتیش نەخۆشی سیل، ناوەکەشی دەگەڕێتەوە سەر وشەیەکی ئەڵمانی کە پێی دەڵێن (Heroisch). بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی نەتەو یەکگرتووەکانی ئێستا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە (٥٠) میلیۆن کەس ئاڵودەی بەردەوامی هێرۆیین‌و کۆکایین بووە، کە بەکارهێنەرانی هێرۆیین بە تەنیا لە نێوان (١٥-٢١) میلیۆن کەس دایە لە تەمەنەکانی (١٥-٦٤) ساڵی. لە کاتی ئێستادا (٨٠٪)ی رێژەی بەرهەمهێنانی ئەم ماددە هۆشبەرە لە وڵاتی ئەفغانستانە.

Cocaine

٩) کۆکایین (Cocaine): ٢١٥$ بۆ هەر گرامێک
یەکێکە لە کاریگەرترین ماددە هۆشبەرە سروشتییەکان کە لە گەڵای رووەکی کۆکا دەردەهێندرێ‌و بەزۆری لە ئەمریکای باشوور (لاتین) بەهەرم دەهێندرێ‌، ماوەی نزیکەی پنج هەزار ساڵە دانیشتوانی ئەو ناوچانە پێیەوە خەریکن، بە تایبەتیش وڵاتانی بۆلیڤیاو پێڕۆ کە لەگەڵ چا تێکەڵی دەکەن‌و دەیخۆنەوە بۆ ئەوەی نەشئەی پێ وەربگرن‌و لە ماندووبوون رزگاریان بێت. ساڵی ١٨٨٠ ماددەی هێرۆیینی پاڵاوراو لە لەلایەن ئەلفرێد نیامن جیاکرایەوە. ئەوسا وەک ماددەیەکی سڕکەر بەکار دەهات‌و دژی خوێن بەربوون بوو. لە سەدەی رابردووش سیگمۆند فرید وەک چارەسەرێکی دڵەڕاوکێ بەکارهات. گەلاکانی کۆکا و رووەکی کۆلا بەکار دەهات بۆ دروستکردنی خواردنەوەی کۆکاکۆلا. کۆکایین‌و هایدرۆکلۆرید وەک تۆز هەڵدەمژرێ، یاخود لەناو ئاو دەتوێندرێتەوەو لە دەماری خوێنبەر دەدرێ، یان وەک دوکەڵ دەکێشرێ. کۆکایین لە ماوەی ٣-٥ چرکە لەرێی دەمارەوە دەگاتە مێشک.

Lysergic Acid Diethylamide

٨) دوانەی ئیثیل ئەمید ترشی لایسەرجیک (Lysergic acid diethylamide): ٣٠٠٠$ بۆ هەر گرامێک
کورتکراوەکەی (LSD)ـە کە لە ناوی ئەڵمانی (Lysergsäurediethylamid)ەوە وەرگیراوە. ئەم گیراوەیە زۆر کاریگەرە، بەشێوەیەکی خێرا کار لە تێکدانی بینین‌و بیرکردنەوە‌و هەستکردنی دروستدەکات.لە شەستەکاندا وەک هۆشبەرە رۆحییەکان بەکار دەهات، هەرچەندە ئەم ماددەیە نابێتە هۆی ئاڵودەبوون، بەڵام دۆخی خۆ بە زلزانین دروستدەکات. ئەلبێرت هۆفمان ساڵی ١٩٣٨ یەکەم کەس بوو دۆزیەوە، دۆزینەوەکە لە ماددەیەکی کیمیایی بوو بەناوی (ئیرگۆتامین) کە لە لایەن ئارثەر ستۆلی کیمیاناسی سوێسرییەوە دۆزراوەتەوە. ساڵی ١٩٤٧ وەک دەرمانێکی بازرگانی خرایە بازاڕ بەناوی (Delysid) بۆ چارەسەر دەروونییە هەمەجۆرەکان. وەک باسیش دەکرێ ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) بەکاریهێناوە بۆ زاڵبوون بەسەر مێشک‌و جەنگی کیمیایی.

Plutonium

٧) پلۆتۆنیۆم (Plutonium): ٤٠٠٠$ بۆ هەر گرامێک
پلۆتۆنیۆم کانزایەکی زۆر قورس‌و چڕە، لە رەساس بە رێژەی (١،٧٤) جار چڕترە. تیشکدەرو ژەهراوییە، ژمارە ناوکییەکەی (٩٤)ـە. ساڵی ١٩٤٠ لە ئەمریکا دۆزرایەوە وەک جێگرەوەیەک بۆ یۆرانیۆم چونکە ماددیەکە دەتەقێتەوەو پەرت دەبێت. لە بواری دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی (ناوکی) بەکار دێت. پلۆتۆنیۆم لە دەرهاوێشتەی دیتیریۆم لە پارچەی یۆرانیۆم بەهەمدەهێندرێ کە بۆ دروستکردنی پالاوگە ئەتۆمییەکان بەکار دێت.

Painite

٦) پاینایت (Painite): ٩٠٠٠$ بۆ هەر گرامێک
ئەم کریستاڵە، یەکمجار لە بۆرما ساڵی ١٩٥٠ دۆزرایەوە. یەکێکە لە کانزا هەرە دەگمەنەکان. پاینایت پێکدێ لە کالیسیۆم، زیرکۆنیۆم، بۆرۆن، ئەلۆمینیۆم، ئۆکسجین واتە ئەم هاوکێشەیەی هەیە (CaZrAl9O15(BO3))، جگە لەم پێکهاتانە، کرۆنیۆم‌و ڤانادیۆمی تێدایە، رەنگەکەی پرتەقاڵی-سورە.

Taaffeite

٥) تافایت (Taaffeite Stone): ٢٠٠٠٠$  بۆ هەر گرامێک
تافایت یەکێکە لە بەردە هەرە دەگمەنەکان، بەهۆی ئەوە زۆر دەگمەنە بۆیە بواری بەکارهێنانی دیارینەکراوە جگە لە بواری جوانکاری‌و خشل نەبێ. ئەم کانزایە ناوی ریتچارد تافت (١٨٩٨-١٩٦٧)ی هەڵگرتووە کە یەکەم دۆزەرەوەی بووەو لە شاری دۆبلێنی ئایرلاند نمایش کراوە.

Tritium

٤) تریتیۆم (Tritium): ٣٠٠٠٠$ بۆ هەر گرامێک
تریتیۆم هاوتای هایدرۆجینە، پێکدێ لە پرۆتۆنێک‌و دوو نیۆترۆن، بۆ دەرهێنانی وزەی ئەتۆمی بەکار دێ، هەروەک بەشێکە لە بۆمبی هایدرۆجینی، کیشەکەی سێجای کێشی هایدرۆجینی ئاساییە.

Diamond

٣) ئەڵماس (Diamond): ٥٥٠٠٠$ بۆ هەر گرامێک
ئەڵماس لە کاربۆن جیا دەبێتەوە، هەشت رووی هەیە، هەندێجار بەشێوەی بازنەییش دەدۆزرێتەوە. لەژێر کاریگەری گەرماو پاڵەپەستۆی زۆر دروست دەبێت. لە کۆنەوە وەک یەکێک لە بەردە گرانبەهاکان ناسراوەو لە بواری خشڵ‌و جوانکاری بەکار دێت‌و رەواجێکی زۆری هەیە، رەقییەکەی (١٠/١٠)یە.

Californium

٢) کالیفورنیۆم (Californium): ٢٧$ میلیۆن دۆلار بۆ هەر گرامێک
رەگەزێکی کیمیایی تیشکدەری سێ رەهەندییە، لەرێی دەرهاوێژی رەگەزی کۆریۆم دۆزراوەتەوە، بەکارهێنانی زۆر کەمە. بە سەرچاوەی نیترۆنات دادەنرێت، واتە (١مایکرۆگرام لە کالیفورنیۆم ١٧٠ میلیۆن نیۆترۆن لە یەك خولەکدا تیشک داوێت. ساڵی ١٩٥٠ لە کالیفۆرنیا-بیرکلی دۆزراوەتەوە.

Antimatter

١) دژە ماددە (Antimatter): ٦،٢٥$ ترلیۆن دۆلار بۆ هەر گرامێک
دژە ماددە لە فیزیا واتە تەنی دژ بە ماددە، واتە پێکهاتەکەی هەمان ئەو گەردیلە دژانەن کە بەهەمان رێگای پێکهاتەی ماددە تێپەڕ دەبن. ئەگەریش ماددەو دژە ماددە تێکەڵ بکرێن ئەوە دەبێتە هۆی نەمانی هەدرووکیان کە وزەیەکی گەورەی فۆتۆناتی لێ دروست دەبێت کە پێکهاتەی تیشکی گامایە.

Print Friendly, PDF & Email