گوژرانی عەلی عەبدوڵا سالح لەلایەن حوسییەکانەوە راگەیەندرا

دوای ئەوەی لە شەش رۆژی رابردوودا عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆکی پێشوی یەمەن لە دژی حوسییەکان هەڵگەڕایەوەو جەنگی بەرپاکرد، کە شەرێکی گەوڕە لە سەنعا بەردەوام بوو، ئەمڕۆ گوژرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح لەلایەن حوسییەکانەوە راگەیاندرا.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لەلایەن حوسییەکانەوە بڵاوکرایەوە گوژرانی سەرۆکی پێشوی یەمەن پشتڕاستدەکاتەوە بەوەی کە گوللەیەک بەر سەری ناوبراو کەتوتووە.
وە کوژرانی عەلی عەبدوڵا دەنگۆی گەورەی ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتۆتەوە.
عەلی عەبدوڵا ساڵح بۆ ماوەی پێنج جار وەک سەرۆکی یەمەن هەڵبژێردراوە، دوای ئەوەی حوسییەکان کە وەزارەتی ناوخۆیان لەدەست بوو شۆڕشیان لە یەمەن بەرپا کردوو عەلی عەبدوڵا وەک هاوپەیمانی سعودی جەنگی لەگەڵ حوسییەکان بەرپاکرد، بەڵام دواتر چووە پاڵ حوسییەکان و وە لە شەش رۆژی رابردوودا جارێکی تر دژی حوسییەکان جەنگی دەستپێکردو ئەمڕۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کوژرانی بڵاوکرایەوە لەلایەن حوسییەکانەوە.

نیشان پرێس

 

Print Friendly, PDF & Email

هاوڕێمان بە