به‌پێی ئه‌و که‌وانه‌ سپییه‌ی ژێر نینۆکت بزانه‌ چ نه‌خۆشیه‌کت هه‌یه‌

نیشان پرێس |NP| له‌ژێر په‌نجه‌ گه‌وره‌که‌ی ده‌ستی هه‌موومان که‌وانه‌یه‌کی سپی هه‌یه‌، ئه‌م که‌وانه‌یه‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک له‌ مرۆڤدا دیاریده‌کات، به‌ گۆڕانی ڕه‌نگه‌ سپییه‌که‌ بۆ ڕه‌نگی (زه‌رد_سپی_شین_سور).

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌که‌ین که‌ به‌هۆی گۆرانی که‌وانه‌ سپییه‌که‌ی ژیر نینۆک دیاریده‌کرێت، له‌وانه‌:

١) زاناکان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هۆی زه‌رد بوونی که‌وانه‌ی ژێر نینۆک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌کتریا و که‌ڕوو له‌ژێر نینۆکه‌کانتدا کۆبوته‌وه‌.
٢) ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی که‌وانه‌ی ژێر نینۆکه‌کانت به‌لای شیندا بڕوات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ که‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه‌.
٣) دروست بوونی په‌ڵه‌ی سوور له‌ژێر نینۆکه‌کانت مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ نه‌خۆشی دڵت هه‌یه‌، یان هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ سووڕی خوێنه‌وه‌ هه‌بێت.
٤) دیارنه‌مانی هه‌م که‌وانه‌یه‌ له‌ژێر نینۆکه‌کانت به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕووی هه‌رسه‌وه‌ گه‌ده‌ت ته‌واو نییه‌، و کێشه‌ی هه‌رست هه‌یه‌ وه‌ که‌مخوێنی، پێویستت به‌وه‌یه‌ که‌ خۆراکی باش بخۆی.

Print Friendly