بۆچی لەسێدارەدان بەزۆری لە بەرەبەیاندایە؟


نیشان پرێس |NP| له‌سێداره‌دان قورسترین بڕیاره که‌ دادگا به‌سه‌ر هه‌ر تاوانبارێکدا دەیسەپێنێ. بڕیاری له‌سێداره‌دان، به‌تایبه‌تیش له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌کاندا، له‌ به‌ره‌به‌یانێکی زوودا ئه‌نجام ده‌درێت، که‌ ڕه‌نگه‌ زۆرکه‌س به‌ هۆکاره‌که‌ی نه‌زانن، لێرەدا گرنگترین هۆکاره‌کانی له‌سێداره‌دان له‌ به‌ره‌به‌یاندا دەخەینەڕوو:

١) له‌ زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ حوکمیان ئیسلامییه‌ نوێژی به‌یانی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌ ده‌کرێت که‌ بڕیاره‌ له‌سێداره‌ بدرێت.

٢) پێشبینی ده‌کرێت که‌ مێشکی مرۆڤ له‌ به‌ره‌به‌یاندا هێورتر بێت، دڵه‌راوکێی که‌متر، که‌متریش بترسێ.

٣) تاوانباره‌که‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ر جۆرێک بێت ئه‌و شه‌وه‌ بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی به‌ ئارامی بەئاگا بکرێته‌وه‌، هیچ که‌سێک بۆی نییه‌ تاوانباره‌که‌ بێزار بکات، به‌ڵکو ده‌بێت به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌ ببرێ بۆ ژووری له‌سێداره‌دان.

٤) کاتێکی زۆرتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی که‌سه‌ له‌سێداره‌دراوه‌که‌ بدرێته‌وه‌ خێزانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین کات به‌خاک بسپێردرێ.

٥) له‌کاتی له‌سێداره‌داندا ئه‌و که‌سه‌ی که‌ بڕیاره‌ له‌سێداره‌ بدرێت هه‌ر له‌ به‌یانیدا ته‌واوی دۆسیه‌کانی داده‌خرێن.

Print Friendly, PDF & Email