له‌ کوردستان و زۆربه‌ی وڵاتان، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ چاودێری مانگ ده‌کرێت

نیشان پرێس| دادگای باڵا له‌ سعودیە، داوایکرد که‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، رێکەوتی ٢٩ی مانگی ڕه‌مه‌زان، ته‌ماشای مانگ بکرێت بۆ دیاریکردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ.

بەهەمانشێوە، لە کوردستانیش وەزارەتی ئەوقاف لە رۆژی دووشەممەوە چاودێری دەکەوتنی مانگ دەکرێ، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستاوە ئامادەکاری کراوە.
به‌پێی‌ راگه‌یاندراوێكی‌ دادگاكه‌، كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی‌ (ریاز)ی‌ سعودیه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، داوا له‌ مسوڵمانانی‌ شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ كراوه‌، له‌سه‌رله‌ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ٢٩ی‌ مانگی‌ رمه‌زانی‌ ساڵی‌ ١٤٣٧ی‌ كۆچی‌، به‌ چاوی‌ ئاسایی‌ یان به‌ تیلسكۆب ته‌ماشای‌ ئاسمان بكرێت “له‌گه‌ڵ بینینی‌ مانگدا نزیكترین دادگای‌ نزیك له‌خۆیه‌وه‌ ئاگاداربكات و ناوی‌ خۆی‌ تۆمار بكات یان په‌یوه‌ندی‌ به‌ نزیكترین سه‌نته‌ره بكات تا یارمه‌تی‌ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ نزیكترین دادگا”.

دادگاكه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه‌ توانایان هه‌یه‌ و ده‌توانن به‌ بایه‌خه‌وه‌ چاودێری‌ بینینی‌ مانگ بكه‌ن بچنه‌ نێو ئه‌و لیژنانه‌ی‌ له‌ ناوچه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنراون، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ باش و سودگه‌یاندنه‌ به‌ تێكڕای‌ مسوڵمانان و له‌خوداوه‌ندیش ئه‌جر و پاداشت وه‌رده‌گرێت.

شایانی باسە زۆربەری وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەتیش وڵاتە سوننە مەزهەبەکان لەگەڵ سعودیە دەکەنە جەژن.

Print Friendly, PDF & Email