ئەردۆگان: رەگەزنامەی تورکی بە ئاوارە سورییەکان دەبەخشین

لە هەنگاوێکی نوێدا، ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند کە حکومەت پلانی هەیە مافی بەدەستهێنان رەگەزنامە بداتە ئاوارە سورییەکان.

ئەم پلانەی تورکیا، وەک ئەردۆگان ئاماژەی پێداوە، لە دوای قۆناغی بەرنامەیەک دێت کە مافی پەنابەری بە ئاوارەکانی دەبەخشێ. ئەم راگەیاندنەی ئەردۆگان دوێنێ شەممە لە میانی وتەیەکیدا لە پارێزگای (کیلیس)ی سەر سنوری تورکیا هات کە تێیدا ئامادەی خوانێکی بەربانگ بوو.

ئەردۆگان دوای بەربانگەکە لە وتارێکیدا بۆ ئامادەبوانی خوانەکە وتی: “هەواڵێکی خۆشتان پێڕادەگەیەنم، هاوکاری برا سورییەکانمان دەکەین، بە تایبەتیش ئەوانەی ئارەزوویان لێیە، بۆ بەخشینی رەگەزنامەی تورکی”، باسیشی لەوە کرد کە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی بەمزیکانە هەندێ رێکاری رادەگەیەنن کە پێویستە بگیرێنە بەر بۆ وەرگرتنی مافی رەگەزنامەی تورکی.

شایانی باسە بەگوێرەی وتەکەی ئەردۆگان، تورکیا لەکاتی ئێستادا نزیکەی (٧،٥) میلیۆن پەنابەری سوری لەو خۆی دەگرێ.

ئەم هەڵویستەی ئەردۆگان لەسەر ئاستی ناوخۆ، بە تایبەتیش تۆرە کۆمەلایەتییەکان بێ کاردانەوە نەبوو، بەڵکو بەشێکی زۆری خەڵکی تورکیا لە رێی تۆڕەکانی پەیوەدنی کۆمەڵایەتی دژایەتی خۆیان بۆ ئەو نیازەی ئەردۆگان راگەیاندو بە شێوەیەکی فراوان کاردانەوەی لێکەوتەوە.

Print Friendly