عیراق بەم زووانە مانگی دەستکردی خۆی دەنێرێتە ئاسمان

وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ زووترین كات یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكرد به‌ ناوی (دیجله‌) ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت.

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ فوئاد موسه‌وی بریكاری ئیداری وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی خۆی به‌ ناوی (دیجله‌) له‌ بنكه‌یه‌كی باكوری وڵاتی روسیاوه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد: ئامانجی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ بۆ گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی زیندووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستیانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتدا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌ به‌ هاریكاری هه‌ردوو لایه‌نی عیراقی و چه‌ند ئه‌ندازیارێكی ئیتاڵی دروستكراوه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پێوه‌ی سه‌رقاڵن.

IRAQI MEDIA NET

Print Friendly