لە خشتەیەکی نوێدا؛ رۆژی دووشەممە موچەی ئەم سێ توێژە دابەش دەکرێ

لە نوێترین هەواڵی دابەشکردنی موچەدا، وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە بەنیازن بەپێی خشتەیەکەکی نوێ رۆژی دووشەممە (٢٠١٦/٧/٤) موچەی کەسوکاری شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی دابەش بکەن.

هەرچەند لە راگەیەندراوێکی پێشوویاندا باسیان کردبوو کە موچەی کەسوکاری شەهیدان‌و خانەنشینان دەکەوێتە دوای جەژن، بەڵام ئێستا بڕیاریان داوە موچەی کەسوکاری شەهیدان هاوکاتی موچە زیندانیانی سیاسی‌و وەزارەتی ناوخۆ لە رۆژی دووشەممە دابەش بکەن.

 

Print Friendly, PDF & Email