تێگەیشتن لە سەرجەم پشکنینە خوێنییەکان

پشکنینی خوێن ئاساییترین ڕێگەیە بۆ پشکنینی نەخۆشی، جۆری خانەکان لەگەڵ ئەومادانەی کەلەناو خوێنداھەن لێکۆڵینەوەی بۆدەکرێت تاکو بزانرێت ئەومادانە یان ئەوکانزایانەی دەری دەکەن کەمی کردووە یان زیادی کردوە.

مادەکان پێکھاتون لە (Creatine, Cysteine, Urea , GFR, Hb hemoglobin, HbA1C, Ferritin, Hypocrome, Sodium، Potassium, Phosphate, Sodium bicarbonate)

١. کریاتین/ لەدۆخی ئاساییدا دەبێت کەمتربێت لە ١٠٠ مایکرۆمۆڵ/لیتر
ووزە دەگوازێتەوە بۆ ماسولکەکان وە لەساڵی ١٨٣٢ لەلایەن مایکڵ ئێوجێن دوزرایەوە، دروست دەبێت لە جگەرو گورچیلەدا وەپاشان دەگوازرێتەوە بۆ ماسولکەکان لەڕێگای خوێنەوە. بەرزبونەوەی ڕادەی کریاتین ئاماژەوی بۆ خرپ کارکدنی گورچیلەکان دەکات. گەورەیی ماسولکەی مرۆڤ کاردەکاتە سەر ڕادەی ژمارەکە.

٢. سیستین / لەدۆخی ئاساییدا بۆتەمەن ٢٠-٥٠ ساڵ دەبێت کەمتربێت لە ٠،٩٩ ، وە بۆ تەمەن سەروو ٥١ساڵ کەمتر لە ١،٢٥ باشە. بەھای سیستین باشتر وە زووتر توانای گورچیلەکان دەردەخات وەک لە کریاتین.

٣. ئورییا/ لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٣- ٩ میللی مۆڵ/لیتر . لەکاتی خراپ کارکردنی گورچیلەکاندا بەھای ئورییا زۆردەبێت لەخوێنا. ئورییا دروستدەبێت لەکاتی تێکشکاندنی پرۆتین لەخۆراکدا.

٤. GFR یان پشکنینی کاری گورچیلە
کریاتین وە ئورییا دوومادەن کەناڕاستەوەخۆ توانای گورچیلەمان پێدەڵێت، بەڵام (جی ئێف ئاڕ) کەکورتکراوەی خێرایی پاڵاوتنی خوێن لە خولەکێکدا دروست ترین پشکنینە. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٨٠- ١٢٠ مل/خولەک، بەھاکەی بە بەتەمەنبونمان کەمدەکات. کەمبونی بەھاکەی نیشانەی خراپ کارکردنی گورچیلەیە.

٥. بەھای خوێن یان ھیمۆگڵۆبینی خوێن
لەدۆخی ئاساییدا بۆژنان دەبێت لەنێوان ١٢٠-١٥٠ گرام/لیتر وە بۆ پیاوان ١٣٠-١٦٥ گرام/لیتر

٦. HbA1C

بۆئەوەی پشکنینێکی تەواومان چنگ بکەوێت بۆ ئەوکەسانەی کە شەکرەیان ھەیە دەبێت ئەم پشکنینەشیان بۆ بکرێت کە تیایدا نیشانمان دەدات چەندێک شەکر لکاوە بە ھیمۆگڵۆبینی خوێنمانەوە وە پێشمان ڕادەگەیەنێت ژمارەی ناوەنجی (ناوانگیر) ی شەکرەکەمان چەندێک بووە ٦ بۆ ٨ ھەفتەی پێشوو. بەرزی بەھای ( ئێچ بی ئەی ١ سی) پێمان ڕادەگەیەنێت کە ئەوچارەسەرکردنی شەکرەیە باشنیە دەبێت یان ژەمەدەرمانەکان زیاد بکرێت یان بۆی بگۆڕدرێت.
ئەم نەخشەیەی خوارەوە پیشانماندەدات لێکدانەوەی ژمارەکان
HbA١C ناونیشانی ڕیزی یەک لە ڕاستەوە
mmol/mol HbA١C % ناونیشانی ڕیزی ناوەڕاست (پێشورتر بەمژمارانە پێوراوە)
Medel P-glukos شەکر mmol/L دەبێت کەڕەتی ١٨ی بکەیت تا ڕادەی شەکرمان بۆدەرچێ
٤٢ ٥ ٥-٨
٦٣ ٧ ٩-١٢
٨٣ ٩ ١٢-١٧
١٠٤ ١١ ١٨-٢٥

٧. فێریتین
مادەی ئاسن کۆدەکاتەوە وەپاشان بەشێوەیەکی دیاریکراو دەیڕژێت. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٣٤-٢٧٥ مایکرۆگرام/لیتر

٨. ھیپۆکڕۆم
لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لە لەسەدا ٥ کەمتربێت.

٩. سۆدیۆم یان ناتریۆم
گرنگە بۆ ھاوسەنگی ئاوی لەش. بەرزبونەوەی بەھای ناتریۆم وادەکات کە ئاو لە لەشماندا کۆببێتەوە وە تینیویشمان بکات. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ١٣٦-١٤٨ میلیمۆڵ/لیتر.

١٠. پۆتاسیۆم یان کالیۆم
گرنگە بۆ کارکردنی ماسولکە وە دەمارەکانمان. بەرزی یان نزمی کار لە دڵمان دەکات کە بەناڕێکی لێبدات. لەکاتی خراپ کارکردنی گورچیلەکانمان وادەکات کەمتر کالیۆم فڕێبدەین وەئەمەش بەھاکەی لەناو خوێنماندا بەرزدەکاتەوە. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٣،٣ – ٤،٦ میللیمۆڵ/لیتر بێت.

١١. ئەلبومین
پێشیدەگوترێت پڕۆتینی خوێن کە لە جگەرمانەوە دروست دەبێت، ئەلبومین شەلەمەنی ناوخوێنمان ھاوسەنگ دەکات. ھەندێک نەخۆشی وادەکات کە ئەلبومین لەخوێنمانا بپاڵێورێت و لە ڕێگای میزەوە فڕێیبەینە دەرەوە کەئەمەش بەھەکەی لە ناو خوێنماندا کەمدەکەت وە وادەکات کە قاچمان پەنجەمان دەموچاومان بئاوسێت لەبەرئەوەی کە ئاو لەناو خوێنماندا نامێنێتەوە بەڵکو دەچێتە ناو ئەندامی لەشمانەوە. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٣٦-٤٨ گرام/لیتر.

١٢. کالسیۆم
کانزای کالسیۆم بەڕادەیەکی زۆر لە ناو ئێسکماندایە. کەمی توشی ئێسکەنەرمەمان دەکات. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٢،١٥ – ٢،٦٥ میلیمۆل/لیتر.

١٣. فۆسفات
ئەمیشیان لە ئێسکماندا کۆدەبێتەوە بەڕادەیەکی زۆر. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٠،٧- ١،٥ میلیمۆڵ/لیتر

١٤. بیکاربۆنات
ڕادەی ترشی خوێنمان پێدەڵێت. لەکاتی خراپ کارکردنی گورچیلەدا مادەییەکی زۆر کۆدەبێتەوە لە خوێندا کە ترشی خوێنمان زییاد دەبێت. تێبینی/ ترشی خوێن ئەوترشییە نییە کە ڕۆژانە دەیخۆین. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ١٩ – ٢٦ میللیمۆڵ/لیتر.

١٥. ھۆڕمۆنی خوددە یان PTH
ئەم ھۆڕمۆنە لە ملداییە وە ھاوسەنگی کالسیۆم یان کلس ڕادەگرێت لە لەشدا. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ١٥- ٦٥ نانۆگرام/لیتر

١٦. – CRP
بھاکەی بەرزدەبێتەوە لەکاتی کێمکردن (جەراعەت) وە ھەوکردن ، لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لە ٣ میللیگرام/لیتر کەمتربێت.

١٧. – LPC
کورتکراوەی خرۆکە سپیەکانی خۆێنە، لەکاتی ھەوکردن بە بەکتریا بەھاکەی بەرزدەبێتەوە. لەدۆخی ئاساییدا دەبێت لەنێوان ٤-٩ کەرەتی (زەربی) ١٠٩/لیتر.

تەندروستی کورد

Print Friendly, PDF & Email